ده‌سته‌ی نه‌هێشتنی قۆرخكاری ڕووسیا ئاشكرای كرد، له‌گه‌ڵ كۆمپانیای گووگڵ له ده‌ره‌وه‌ی دادگاكانه‌وه گه‌یشتوونه‌ته ڕێككه‌وتن له‌باره‌ی سیسته‌می به‌كارهێنانی ئه‌ندرۆید.
ئه‌لێكسی دۆتسینكۆ جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی نه‌هێشتنی قۆرخكاری ڕووسیا له به‌رده‌م دادگای ڕووسیا ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی خوێنده‌وه و گوتی، بۆ ماوه‌ی شه‌ش ساڵ و نۆ مانگ ڕێككه‌وتنه‌كه كارا و كار پێكراو ده‌بێت.
له ماوه‌ی ساڵی 2015 ڕووسیا به تۆمه‌تی به‌كارهێنانی پێگه‌ی خۆی بۆ خۆسه‌پاندن له ڕێی وه‌گه‌ڕخستنی سیسته‌می ئه‌ندرۆید له ڕووسیا سزای به‌سه‌ر ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی گووگڵ سه‌پاند، ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی سكاڵایه‌كی كۆمپانیای یاندكسی ڕووسییه‌وه بوو، به‌ڵام ئێسته كۆمپانیای "ئه‌لفابێت"ی تایبه‌ت به وه‌گه‌ڕخستنی سیسته‌می ئه‌ندرۆید له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی قۆرخكاری ڕووسیا ڕێككه‌وتنی واژوو كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی به هه‌ماهه‌نگی یه‌كتر سیسته‌مه‌كه له ڕووسیا په‌ره‌پێ بده‌ن، بێ ئه‌وه‌ی بچێته خانه‌ی قۆرخكارییه‌وه.
گووگڵ یه‌كێكه له كۆمپانیا هه‌ره زه‌به‌لاحه‌كانی بواری ته‌كنه‌لۆجیا و سیسته‌می وه‌گه‌ڕخه‌ری ئه‌ندرۆید خاوه‌نداریه‌تییه‌كه‌ی بۆ ئه‌و كۆمپانیایه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه زۆربه‌ی مۆبایله زیره‌كه‌كان له ڕێی ئه‌م وه‌گه‌ڕخه‌ره‌وه كار ده‌كه‌ن، جگه له‌و مۆبایلانه‌ی به‌رهه‌می كۆمپانیای ئه‌پڵ و مایكرۆسۆفتن.