به‌هۆی سه‌ركه‌وتنی پڕۆژه‌كانی چاندنی په‌تاته له ساڵانی رابردوو، ئه‌مساڵ له سنووری كه‌له‌كچی و قه‌سرۆك زۆرترین په‌تاته چێنراوه.
نه‌وزاد حامید جووتیارێكی سنووری شاره‌دیێ قه‌سرۆكی سه‌ر به شارۆكه‌ی شێخانه به "وشه"ی گوت، له سنووری شاره‌دیێ قه‌سرۆك ژماره‌یه‌كی زۆری جووتیار هه‌ن كه ده‌ستیان به چاندنی په‌تاته كردووه و خۆم ئه‌مساڵ 250 تۆن په‌تاته‌م چاندووه، تا ئێسته پرۆسه‌كه به‌باشی به‌ڕێوه ده‌چێت و په‌تاته‌كانمان به‌باشی گه‌شه ده‌كه‌ن.
ئه‌و داوا له حكوومه‌ت ده‌كات به‌رهه‌مه‌كانیان به بازاڕ بكات یان هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكرێت، چونكه ته‌نیا له سنووری شارۆكه‌ی شێخان و به‌رده‌ره‌ش زیاتر له پێداویستی هه‌موو هه‌رێمی كوردستان په‌تاته چێنراوه.
ئه‌ندازیار ئه‌نوه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان راوێژگاری كشتوكاڵی له بنكه‌ی كشتوكاڵی قه‌سرۆك به "وشه"ی گوت، له سنووری شاره‌دیێ قه‌سرۆك كه گه‌وره‌ترین و باشترین زه‌ویی كشتوكاڵی له سنووری شارۆكه‌ی شێخانی هه‌یه، 250 جووتیار هه‌ن كه هه‌ر یه‌كێكیان زیاتر له 200 تۆن په‌تاته‌ی چاندووه.
ئه‌و گوتی، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشتر به‌رێژه‌ی 25% هاوكاریی جووتیارانی ده‌كرد له دابه‌شكردن و پێدانی تۆوی په‌تاته و به‌رده‌وام تیمه‌كانی خۆی ره‌وانه‌ی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان ده‌كرد. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، جووتیاران پلانیان هه‌یه به‌هۆی كردنه‌وه‌ی به‌شێك له ده‌روازه‌ی مووسڵ، له‌وانه‌یه به‌شێكی زۆری په‌تاته‌ی سنووره‌كانی به‌رده‌ڕه‌ش و شێخان هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كان مووسڵ بكرێت.
"هه‌ڤاڵ ئاكره‌یی به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی كه‌له‌كچی به "وشه"ی گوت، ئه‌مساڵ شاره‌دیێ كه‌له‌كچی به چاندنی 600 هه‌زار تۆن په‌تاته له هه‌رێمی كوردستان ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆمار كردووه.
ئه‌و گوتی، رۆژانه سه‌ردانی زه‌وی و ناوچه كشتوكاڵییه‌كانی چاندنی په‌تاته و جۆره‌كانی تری كشتوكاڵی ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ماندووبوونی جووتیاران به فیڕۆ نه‌چێت و جووتیاران باشترین به‌رهه‌م به‌ده‌ست بێنن و به‌پێی پێشبینییه‌كانمان، ئه‌مساڵ ته‌نیا له سنووری شاره‌دێی كه‌له‌كچی 12 ملیون تۆن په‌تاته به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، چونكه ئه‌و تۆوه‌ی كه به‌سه‌ر جووتیاران دابه‌ش كراوه ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی زانستی بچێنرێت و چاودێری بكرێت، ئه‌وا هه‌ریه‌ك تۆن 20 تۆن په‌تاته به‌رهه‌م ده‌هێنێت.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سنووری هه‌ردوو شاره‌دیێ كه‌له‌كچی و قه‌سرۆك، هیچ كۆگه‌یه‌كی هه‌ڵگرتنی به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كانی دروست نه‌كردووه و له حاڵه‌تی بێ بازاڕیدا جووتیاران تووشی زیانمه‌ندی نه‌بن.
به‌رده‌ڕه‌ش/ نه‌وزاد هلۆری