نوێنه‌رانی ده‌یان كۆمپانیای فڕه‌نسی هاتوونه‌ته كوردستان و چاویان له چه‌ند سێكته‌رێكی وه‌به‌رهێنان بڕیوه. جێگری كۆنسوڵی فڕه‌نسا له هه‌ولێر، هاوكاری نوێنه‌رانی ئه‌و كۆمپانیایانه ده‌كات و ده‌ڵێ، "فڕه‌نسا متمانه‌ی زۆری به داهاتووی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه".
هه‌رێمی كوردستان پێوه‌ندی سیاسیی پته‌وی له‌گه‌ڵ فڕه‌نسا هه‌یه و چه‌ندان سه‌ردانی فڕه‌نسوا هۆڵاند سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته بۆ كوردستان، گوزارشت له ئاستی ئه‌و پێوه‌ندییه ده‌كات، به‌ڵام پێوه‌ندی ئابووریی نێوان پاریس-هه‌ولێر له ئاستی پێوه‌ندییه سیاسییه‌كه‌دا نییه، بۆیه هه‌ردوولا ده‌یانه‌وێ په‌ره‌ی پێ بده‌ن.
ئێسته 10 وه‌به‌رهێنه‌ری فڕه‌نسی له كوردستانن و وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن، هه‌ر كامه‌یان نوێنه‌رایه‌تی سێ تا چوار كۆمپانیا ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێ له‌گه‌ڵ خاوه‌نكار و وه‌به‌رهێنه‌ره خۆماڵییه‌كانی كوردستان كۆ ببنه‌وه.
ئه‌وان، زیاتر له كه‌رته‌كانی بیناسازی، ئاوه‌دانكردنه‌وه، كشتوكاڵ، پیشه‌سازی و به‌روبوومی خۆراكی كار ده‌كه‌ن.
ئه‌لكساندر پیكی جێگری كۆنسوڵی فڕه‌نسا له هه‌ولێر، هانی كۆمپانیاكانیان ده‌دات له كوردستان كار بكه‌ن و له‌گه‌ڵ خاوه‌نكار و وه‌به‌رهێنه‌ره كورده‌كان كاری هاوبه‌ش بكه‌ن. ئه‌و، له‌گه‌ڵ ئاماژه‌دان به‌و دۆخه ئابوورییه‌ی ئێسته‌ى هه‌رێمی كوردستان، به "وشه" ده‌ڵێ "فڕه‌نسا متمانه‌ی زۆری به داهاتووی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه".
ئێسته ته‌نیا 35 كۆمپانیای فڕه‌نسی له كوردستاندا كار ده‌كه‌ن، به‌ڵام دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆكی یه‌كێتیی ژووره بازرگانی و پیشه‌سازیی كوردستان، پێی وایه ئه‌و ژماره‌یه "زۆر كه‌من" و هیواداره ژماره‌كه زیاتر بێت.
ئه‌و، داوا له خاوه‌نكار و وه‌به‌رهێنه‌ره ناوخۆیییه‌كان و شاندی فڕه‌نسیی ده‌كات پێوه‌ندییان به یه‌كه‌وه هه‌بێت و بگه‌نه رێككه‌وتن.
خه‌یات ده‌ڵێ، "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پلانی بۆ ده‌ربازبوون له‌و ته‌نگژه دارایییه هه‌یه و ئێسته له قۆناغی جێبه‌جێكردندایه".
فڕنسییه‌كان ده‌چنه شنگال
پێشتر كۆنفرانسێكی ئابووریی به‌رفره‌وان به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و خاوه‌نكار و وه‌به‌رهێنه‌رانی كورد له پاریس به‌ڕێوه چوو و بڕیار بوو وه‌به‌رهێنه‌ره فڕه‌نسییه‌كانیش بێنه كوردستان، به‌ڵام شه‌ڕی داعش رێگه‌ی به‌وه نه‌دا.
ئه‌وكات، رێككه‌وتننامه‌یه‌كی لێكتێگه‌یشتن له نێوان سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و بێرنارد كۆشنه‌ر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وكاتی فڕه‌نسا واژوو كرا و به‌شێك له ناوه‌ڕۆكه‌كه‌شی پێوه‌ندی به هاوكاری و كه‌رتی ئابوورییه‌وه هه‌بوو.
عه‌لی دۆڵه‌مه‌ڕی نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له فڕه‌نسا، ئاشكرای ده‌كات كه حكوومه‌ته‌كه‌ی ده‌یه‌وێ له میانه‌ی كۆنفرانسێكدا، وه‌به‌رهێنه‌ر و سه‌رمایه‌ی بیانی بۆ هه‌رێمی كوردستان رابكێشێت.
بڕیاره ئه‌و كۆنفرانسه له مانگی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵدا له كوردستان به‌ڕێوه بچێت.
دۆڵه‌مه‌ڕى ده‌ڵێ، "ئێسته ئێمه له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خه‌ریكی رێكخستنی كۆنفرانسین بۆ راكێشانی وه‌به‌رهێنه‌ران و ده‌مانه‌وێ بۆیان شی بكه‌ینه‌وه كه هه‌رێمی كوردستان له رووی ئاشتی و ته‌ناهییه‌وه سه‌قامگیره. له فڕه‌نساش له‌گه‌ڵ لایه‌نێك كه سه‌رپه‌رشتی هه‌موو كۆمپانیاكان ده‌كات سه‌رقاڵین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین كۆنفرانسێكی ئابووری ساز بكه‌ین به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له نێوان هه‌رێمی كوردستان و فڕه‌نسادا كراوه".
زیاتر ده‌ڵێ، "كۆمپانیا گه‌وره‌كان له‌و وڵاتانه وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ن كه دۆخی ته‌ناهی و ئابوورییان جێگیر بێت، به‌ڵام ئێسته كوردستان به چه‌ند ته‌نگژه‌یه‌دا تێده‌په‌ڕێت. هۆكارێكی تریش ئه‌وه‌یه ده‌بێ ئه‌و كۆمپانیایانه له رێگه‌ی به‌غداوه له‌گه‌ڵ ئێمه كار بكه‌ن، بۆیه باشتره ئێمه ببینه ده‌وڵه‌ت و سه‌ربه‌خۆیانه هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵدا بكه‌ین".
ئه‌و، ئاشكرای ده‌كات كه ئێسته چه‌ندان پڕۆژه‌ی هاوبه‌شی نێوان خاوه‌نكار و وه‌به‌رهێنه‌رانی كورد و فڕه‌نسی له قۆناغی جێبه‌جێكردندان و چه‌ندی تریش بڕیاره له شنگال جێبه‌جێ بكرێن.
دۆڵه‌مه‌ڕی پێی وایه بوونی 25 هه‌زار ره‌وه‌ندی كورد له فڕه‌نسا، كاریگه‌ریی زۆر له‌سه‌ر هاتنی سه‌رمایه و خاوه‌نكاری بیانی بۆ كوردستان هه‌بووه و ده‌بێ.
هه‌ولێر- كاوه جه‌م