وه‌زیرى كشتو‌كاڵى هه‌رێمى كوردستان ئاشكراى كرد، داواى بڕى 48 ملیار دیناریان كردووه له وه‌زاره‌تى دارایى به‌مه‌به‌ستى دروستكردنی خانووی پلاستیکی، هه‌روه‌ها ئاشكراى كرد یه‌كێك له بڕیاره‌كان پێدانی سه‌رپه‌رشتیكردنی یه‌كه‌یه‌كی پلاستیكییه به‌ده‌رچووانی ئه‌ندازیاری كشتوكاڵ.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م عه‌بدولستار مه‌جید وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاوى هه‌رێمى كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕاى گه‌یاند، یه‌كێك له بڕیاره‌كانمان پێدانی سه‌رپه‌رشتیكردنی یه‌كه‌یه‌كی پلاستیكییه به‌ده‌رچووانی ئه‌ندازیاری كشتوكاڵ، وه‌ك هه‌لێكی كار بۆ ئه‌و ده‌رچووانه‌ی كاریان نییه.
وه‌زیرى كشتو‌كاڵى هه‌رێمى كوردستان گوتى، بۆ زیادكردنی خانووه پلاستیكییه‌كان له سنووره‌كانی تری هه‌رێمى كوردستان بڕیارێكی ترمان داوه، هه‌روه‌ها رێگه‌ی هاتنی ئاژه‌ڵی زیندووشمان كردووه‌ته‌وه بۆ زیادكردنی به‌رهه‌می ئاژه‌ڵ له هه‌رێمى كوردستاندا.
له‌باره‌ى بڕى پاره‌ى پێشنیاركراو بۆ دروستكردنى ئه‌و خانووانه، وه‌زیرى كشتوكاڵ گوتى، داوایان له وه‌زاره‌تی دارایی كردووه بڕی ٤٨ملیار دیناریان بۆ ته‌رخان بكه‌ن بۆ پاره‌ی هاندانی ئه‌و جووتیارانه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان ده‌هێننه بازاڕه‌وه.
بڕیاره له سه‌ره‌تاى ساڵى داهاتووشدا وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى هه‌رێمى كوردستان، پێداچوونه‌وه به زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانى بكات و بۆ ئه‌وه‌ى ده‌رچووانى به‌شى كشتوكاڵ سوودمه‌ند بن له زه‌وى و بۆ ماوه‌ى 15 ساڵ به‌كاری بهێنن.