خێزانێكی مه‌كسیكی بۆ ئاشكراكردنی ره‌گه‌زی داهاتووی منداڵه‌كه‌یان، فڕۆكه‌یه‌كیان به‌كرێ گرت كه ئه‌و فڕۆكه‌وانه به سوپرایز ره‌گه‌زه‌كه له‌ڕێی ڕه‌نگ ئاشكرا بكات، به‌ڵام ئه‌م كاره‌یان كاره‌ساتی خوڵقاند.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی ''
nieuwsblad'' خێزانێكی مه‌كسیكی بڕیار بوو ڤیدیۆیه‌ك بۆ ئاشكراكردنی ڕه‌گه‌زی كۆرپه‌ی داهاتوویان بكه‌ن و به ڤیدیۆ لای خۆیان ئه‌رشیڤی بكه‌ن، به‌ڵام كاره‌كه له ده‌ست ده‌رچوو و فڕۆكه‌كه باڵێكی شكا و كه‌وته‌خواره‌وه و به‌هۆیه‌وه فڕۆكه‌وانه‌كه گیانی له ده‌ست دا.
دوو خۆشه‌ویست له ''لاگونا دی سان پێدرۆ''ی مه‌كسیك ده‌ست لەناو ده‌ست له به‌رده‌م كۆمه‌ڵێك باڵۆن و پیتی گه‌وره‌ی دره‌وشاوه‌دا وه‌ستاون، له دووره‌وه فڕۆكه‌یه‌كی بچووك دێت كه زۆر نزم له سه‌روویانه‌وه ده‌فڕێت و دووكه‌ڵی په‌مه‌یی بڵاو ده‌كاته‌وه، به‌و مانایه‌ی كۆرپه‌كه‌یان كچه، به‌ڵام دوابه‌دوای ئه‌وه كاره‌سات ڕوو ده‌دات به‌وه‌ی فڕۆكه‌كه ده‌كه‌وێته خواره‌وه و فڕۆكه‌وانه‌كه‌یش گیان له ده‌ست ده‌دات.
له ڤیدیۆكه‌دا ده‌بینرێ چۆن یه‌كێك له باڵه‌كانی فڕۆكه‌كه له ناكاو ده‌شكێت، ئه‌وانه‌ی ئاماده‌بوون هه‌ست به‌م شته ناكه‌ن و به‌رده‌وامن له چه‌پڵه‌لێدان، به‌ڵام له دووره‌وه فڕۆكه‌كه ده‌كه‌وێته خواره‌وه، فڕۆكه‌وانه‌كه ناوی ''لویس ئه‌نجێلنه'' و ته‌مه‌نی 32 ساڵه و به‌هۆی ڕووداوه‌كه‌وه گیانی له ده‌ست دا.
میدیا ناوخۆییه‌كانی لاگونا دی سان پێدرۆ بڵاویان كردووه‌ته‌وه، تیمه‌كانی فریاگوزاری پشتڕاستیان كردووه‌ته‌وه، تا ئێسته ڕوون نییه هۆكاری كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه مه‌كسیكییه‌كه چی بووه.
عه‌بدولقه‌هار هه‌ولێری/ هۆڵه‌ندا