وەزیری ووزەی رووسیا، ئەلیکساندەر نۆڤاک، بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند،
گفتوگۆیان کردووە لەسەر بازاڕی نەوت لەگەڵ هاوشانە قەتەریەکەیدا، لەگەڵ ئەمینداری
گشتی رێکخراوی ئۆپیک، لە شانی ئەوەدا ئامرازەکانی ڕێوشوێنی هاوبەش و ئەگەرەکانمان
تاوتوێکردووە لە کۆبوونەوەکەیە ئەمڕۆ دووشەممەدا.
نۆڤا گووتی، گفتوگۆکان لەگەڵ محەمەد بارکیندۆ ئەمیندارێتی گشتی رێکخراوی
ئۆپیک، لەبارەی خستنەڕووی نەوت بووە کە تا ئێستە زۆرترە لە داواکاری و زیاترە لە وەرزی
زستاندا لە کاتێکدا داواکاری لەسەری کەمتر دەبێتەوە لەم کاتەی ساڵدا.
لە مانگی
سێپتەمبەر/ئەیلولەوە، دەوڵەتانی نێردەنی نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهان بەردەوام لە
بیروڕا گۆڕینەوەدان بۆ ئەوەی سنورێک بۆ وەبەرهێنانی نەوت دابنێن تاوەکوو نرخی نەوت
دیاریبکەن، ئارامی بۆ بازاڕی نەوت بەڕێننەوە.
رۆیتەرز