یه‌كشه‌می داهاتوو له به‌یرووتی پایته‌ختی لبنان، خه‌ڵاتی باشترین هونه‌رمه‌ندی عه‌ره‌ب دابه‌ش ده‌كرێت و هه‌ریه‌ك له ئامال ماهیر و شیرین عه‌بدولوه‌هاب ركه‌به‌ری له‌سه‌ر پله‌ی یه‌كه‌می ده‌كه‌ن.
له‌و بۆنه‌یه‌دا كه خه‌ڵاته‌كانی موزیكی عه‌ره‌بی دابه‌ش ده‌كرێت، ژماره‌یه‌كی زۆر له ئه‌ستێره‌كانی بواری گۆرانیش ركه‌به‌ری ده‌كه‌ن و هه‌ریه‌ك له ئامال و شیرینیش له‌سه‌ر ناسناوی باشترین هونه‌رمه‌ندی عه‌ره‌ب، ململانێ ده‌كه‌ن.
له‌و بۆنه ساڵانه‌یه‌دا، خه‌ڵاتی چه‌ند پله و ئاستێك ده‌درێت، به‌م جۆره ئه‌ستێره‌ی وڵاتی میواندار، خانمه ئه‌ستێره‌ی وڵاتی میواندار، ده‌ركه‌وتووی ساڵ، باشترین خانمه هونه‌رمه‌ندی عه‌ره‌ب، باشترین هونه‌رمه‌ندی عه‌ره‌ب، خاوه‌نی باشترین تێترای زنجیره دراما، یان فیلم، باشترین دوێت، باشترین گۆرانی میسری، باشترین گۆرانیی هونه‌رمه‌ندانی كه‌نداو و چه‌ند خه‌ڵاتێكی تر.
هه‌ریه‌ك له وائیل كفوری، راغب عه‌لامه، وائل جه‌سار، كارۆل سه‌ماحه، ئیلیسا، هه‌یفا وه‌هبی، نه‌جوه كه‌ره‌م، یارا، شیرین عه‌بدولوه‌هاب، عه‌بدولفه‌تاح ئه‌جرینی، سه‌عد ئه‌لموجه‌ره‌د، ئامال ماهیر، ناسیف زه‌یتوون و ئه‌ستێره‌كانی تر.