راستی پشت پێشبڕکێی سێکس لە سوید

:: PM:05:22:16/09/2023 ‌

ماوەیەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بابەتێک بڵاو بووەتەوە سەبارەت بەوەی لە سوید پێشبڕکێیەک تایبەت بە سێکس ئەنجام دەدرێت، بەڵام حکوومەتی سوید ئەم هەواڵە ڕەت دەکاتەوە.

ماڵپەڕی ''CNBCtv'' لە هەواڵێکدا ڕای گەیاند، بابەتەکە لەوەوە سەری هەڵدا کاتێک میدیاکان بێ زانیاریی دروست و بەدواداچوونێکی تەواو ڕایانگەیاند کە لە شەشی حووزەیرانەوە سوید سێکسی وەک وەرزشێک ڕاگەیاندووە، بەڵام میدیاکانی سوید بە پشت بەستن بە حکوومەتی سوید، ئەم هەواڵە ڕەت دەکەنەوە و دەڵێن، دوورە لەڕاستییەوە.

لەبارەی ئەوە کە پێشبڕکێی سێکس ئەنجام دەدرێت، میدیاکانی سوید ڕایان گەیاند، هیچ پشبڕکێیەکی لەم شێوەیە ناکرێت لە سوید، بە هیچ شێوەیەک حکوومەتی سویدی سێکسی وەک وەرزش ڕانەگەیاندووە.

ماوەیەک پێش ئێستە بوونی سێکس بە وەرزش لە سوید، بووبوو بە باسی میدیاکانی جیهان، بەڵام ئەم هەواڵە بە فەرمی ڕەت کرایەوە و دوورە لە ڕاستییەوە.


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان