په‌یمانگه‌ی ئه‌مه‌ریكى –كوردى بۆ توێژینه‌وه و گه‌شه‌پێدان و راوێژكارى ئابوورى، له ڕێگه‌ى پانێڵیكه‌وه به ئاماده‌بوونى به‌رپرسانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، كاریگه‌ریی چاكسازییه‌كانی حكوومه‌تى كوردستان له‌سه‌ر سێكته‌ره ئابوورییه‌كان شى ده‌كاته‌وه.
به‌پێى ئاگه‌دارییه‌كى په‌یمانگه‌كه كه ئه‌مڕۆ دووشه‌م 24ى نیسانى 2017 وێنه‌یه‌كى بۆ "وشه" نێردراوه، تێیدا هاتووه، په‌یمانگه‌ی ئه‌مه‌ریكی_كوردی بۆ توێژینه‌وه و گه‌شه‌پێدان و راوێژكاری ئابووری، به‌به‌شداری به‌رپرسانی باڵا له وه‌زاره‌ته‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پانێڵێك بۆ تاوتوێكردنی "كاریگه‌ریی چاكسازییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمى كوردستان له سێكته‌ره ئابوورییه جیاوازه‌كان" ئه‌نجام ده‌دات.
به‌پێى ئاگه‌دارییه‌كه، له پانێڵه‌كه به‌رپرسانی وه‌زاره‌ته‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمى كوردستان، باس له هه‌وڵه‌كانی پرۆسه‌ی چاكسازی و دواین داتا و ده‌رئه‌نجامی جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی چاكسازی له وه‌زاره‌ته‌كانیان به‌داتا و زانیارییه‌وه ده‌خه‌نه ڕوو.
له ئاگه‌دارییه‌كه‌دا هاتووه، ئه‌و پانێڵه 29ى نیسانى 2017 له سه‌عات 10ى سه‌رله‌به‌یانى له هۆڵی كۆنفرانسه‌كانى نێو پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر، به‌ڕێوه ده‌چێت.