جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاودێری و ئه‌هواره‌كان له ئه‌نجوومه‌نی عێراق، دووپاتی كرده‌وه به‌نداوی مووسڵ له دۆخێكی ئارام و باشدایه و هیچ مه‌ترسییه‌كی له‌سه‌ر نییه، ئه‌وه‌شی له‌سه‌ری ده‌گوترێت ته‌نیا هه‌ڵایه‌كی ڕاگه‌یاندنه.
ئاژانسی هه‌واڵی نیشتمانی عێراق (نی‌نا) له زاری مه‌نسوور به‌عیجی جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاودێری و ئه‌هواره‌كان، ئه‌مڕۆ سێشه‌م ڕای گه‌یاند، ئێسته كۆمپانیایه‌كی ئیتالیا خه‌ریكی كاره‌كانی خۆیه‌تی له به‌نداوه‌كه‌دا و گه‌یشتووه‌ته قۆناغێكی زۆر پێشكه‌وتوو له چاكسازیكردن تیایدا.
ڕوونی كرده‌وه كه له ڕێگه‌ی به‌دواداچوونه‌كانمانه‌وه بۆمان ده‌ركه‌وتووه ئێسته به‌شێوه‌یه‌كی بنه‌بڕ هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر به‌نداوه‌كه نییه.
به‌عیجی ئه‌وه‌شی دووپات كرده‌وه كه قسه‌كردن له‌سه‌ر ڕووخانی به‌نداوه‌كه ته‌نیا هه‌ڵای ڕاگه‌یاندنه.
به‌نداوی مووسڵ كه‌وتووه‌ته ۳٥ كیلۆمه‌تر باكوری مووسڵ و له‌لایه‌ن كۆمپانیای تریڤی ئیتالیاوه به‌بڕی دوو ملیار دۆلار نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه، له ماوه‌ی ڕابردوودا ده‌نگۆی ئه‌گه‌ری ڕووخانی بڵاو بووه‌وه.