وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ى و گه‌یاندنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێت كه له مانگى ئاداردا داهاتى وه‌زاره‌ته‌كه بریتی بووه له نزیكه‌ی پێنج ملیار دینار به هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و سلێمانییه‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م به پێى ئامارێك وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ى گه‌یاندنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هاتووه، ئه‌و خشته‌یه‌ی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن و به واژووی مه‌ولوود موراد، وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن بڵاو كراوه‌ته‌وه و تیایدا داهاتی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ی له مانگی ئاداری رابردووی له كۆی ته‌واوی داهاتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌ته، به هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و سلێمانییه‌وه.
به‌گوێره‌ی خشته‌ی ئاماژه پێكراو له‌و ماوه‌یه‌دا داهاتی وه‌زاره‌ت چوار ملیار و 590 ملیۆن و 563 هه‌زار و دوو دیناری عێراقییه.
بڕی ئه‌و داهاته‌ی به دینار و دۆلار دیار كراوه و له خشته‌یه‌كی وردبینی كراودا بڵاو كراوه‌ته‌وه، داهاتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و سلێمانی و پۆسته و گه‌یاندن و گواستنه‌وه‌ی زه‌مینی و هێڵی ترام وای و كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانییه.
وه‌زاره‌تى گوستنه‌وه‌ى و گه‌یاندنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕیارى داوه مانگانه بڕى داهاتى مانگى پێشووى بڵاو بكاته‌وه به‌سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانییه‌وه.