خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی سێی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان بڵاوكرایه‌وه‌

:: PM:03:27:30/04/2017 ‌
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕۆژی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئادار/مارسی 2017ی له‌ ته‌واوی وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌ و ده‌سته‌كانی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاند.

وێنه‌یه‌كی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ بۆ "وشه‌" نێردراوه‌ و تێیدا كات و ڕۆژی دابه‌شكردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌ و ده‌سته‌كانی هه‌رێمی كوردستانی به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ تێدا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

1-ڕۆژانی یەكشەم و دووشەم بەرواری  7-8/5/2017 مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە دابەش دەكرێت.

2-ڕۆژانی سێشەم و چوارشەم بەرواری 9-10/5/2017، مووچەی خانەنشینانی شارستانی دابەش دەكرێت.

3-ڕۆژی پێنجشەم بەرواری 11/5/2017، مووچەی مانگی 3 ی ساڵی 2017 ی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان دابەش دەكرێت.

4-ڕۆژی یەكشەم و دووشەم بەرواری 14-15/5/2017، مووچەی مانگی 3 ی ساڵی 2017 ی یەكەكانی (80 و 70) ی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەكرێت.

5- ڕۆژی سێشەم بەرواری 16/5/2017، مووچەی خانەوادەی شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی و مووچەی مانگی 3 ی ساڵی 2017 ی فەرمانبەرانی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان دابەش دەكرێت.

6- ڕۆژانی چوارشەم و پێنجشەم بەرواری 17 و 18 /5/2017، مووچەی مانگی 3ی ساڵی 2017 ی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت.
- فەرماندەی  پێشمەرگەی زێرەڤانی
- فەرماندەی پۆلیسی بەرگری و فریاكەوتن
- ئەنجومەنی ئاسایش 

7- ڕۆژی  یەكشەم بەرواری 21/5/2017، مووچەی مانگی  3ی ساڵی 2017 ی و دەزگای گشتی ئاسایش و وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەش دەكرێت.

8- ڕۆژی دووشەم بەرواری 22/5/2017، مووچەی مانگی  3ی ساڵی 2017 ی پەروەردەكانی (دەرەوەی شارەكان) دابەش دەكرێت.

9-ڕۆژی سێشەم بەرواری 23/5/2017، مووچەی مانگی  3ی ساڵی 2017 ی پەروەردەكانی (سەنتەری شارەكان) دابەش دەكرێت.

10- ڕۆژانی چوارشەم و پێنجشەم بەرواری 24-25/5/2017، مووچەی مانگی 3 ی ساڵی 2017 ی وەزارەتی ناوخۆ  و دەزگای مین دابەش دەكرێت.

11- ڕۆژی یەكشەم بەرواری 28/5/2017، مووچەی مانگی 3ی ساڵی 2017 ی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی تەندروستی دابەش دەكرێت.

12- ڕۆژی دووشەم بەرواری 29/5/2017، مووچەی مانگی 3ی ساڵی 2017 ی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت.
- وەزارەتی كارەبا
- وەزارەتی گواستنەو گەیاندن
- وەزارەتی ئاوەدان كردنەوەو نیشتەجێ‌ كردن
- وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی
- وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی
- وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان
- وەزارەتی كشتوكال و سەرچاوەكانی ئاو
- وەزارەتی پلان دانان 
- وەزارەتی سامانە سروشتیەكان
- دیوانی چاودێری دارایی
- دەستەی مافی مرۆڤ
- ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم
- دەستەی ژینگە
- دەستەی وەبەرهێنان
- دەستەی دەسپاكی
- كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی كوردستان

13- ڕۆژی سێشەم بەرواری 30/5/2017، مووچەی مانگی 3ی ساڵی 2017 ی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت.
 - وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار
- مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی
- مووچەی (كەم ئەندامان)ی سەر بە وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی

14- ڕۆژی چوارشەم بەرواری 31/5/2017، مووچەی مانگی 3ی ساڵی 2017 ی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت.
- وەزارەتی داد
-ئەنجومەنی دادوەری
- سەرۆكایەتی هەرێم
- سەرۆكایەتی پەرلەمان
- سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران




وشە - باز ئه‌حمه‌د