چیرۆكی ئەو زەیتی زەیتوونەی سەری خاوەنەكەی خوارد

:: PM:07:00:14/04/2024 ‌
ماڵێك لە سلێمانی گڕی گرت كە بە گوتەی قایمقامییەتی سلێمانی خاوەنەكەی بەشێوەیەكی نایاسایی و ناتەندروست زەیتی زەیتوونی درویست كردووە و تێكەڵ بە مادەی تری كردووە. 

رووداوەكە بەمشێوەیە بووە، لە ماڵێكدا لە سلێمانی دەستگیراوە بەسەر بڕێكی زۆر زەیتی ئاسایی و شەمع (مۆم)دا كە خاوەنەكەی تێكەڵی كردوە و گیراوەیەكی لێ دروستكردوە و لەڕێگەی ئۆنلایەنەوە بە زەیتی زەیتوون فرۆشتوویەتی.

قایمقامییەتی سلێمانی بڵاوی كردەوە كە ئاگرێك لەو ماڵەدا بووەتە هۆی ئاشكرابوونی ئەم فێڵە، لەكاتی رووداوێكی ئاگركەوتنەوە لە گەڕەكی بەختیاری، دەركەوتووە لەماڵێكدا كاری تێكەڵكردنی زەیتی چێشت و مۆم دەكرێت و بە رۆنی زەیتوون دەفرۆشرێت.

قایمقامییەت دەڵێت، دوای ئاگەداركردنەوەیان راستەوخۆ رێكارەكان دەستیان پێكردووە دەركەوت كەسێكی بەرەگەز عەرەب كە لە رووداوی ئاگركەوتنەوەكەدا گیانی لەدەستداوە ئەو كارەی كردووە و بەڕێگەی ئۆنلاین فرۆشتوویەتی بە هاووڵاتییان، بەتایبەت بەكەسانی دەرەوەی هەرێم.


د. ئیدریس ئەحمەد نوێنەری تەندروستی لە لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی ئاماژەی بەوەكرد ئەو گیراوەیەی كە بە زەیتی زەیتوون فرۆشراوە زیانی بۆ كۆئەندامی هەرس و هەناسەو تێكچوونی هۆرمۆنەكان و دروستبونی هەستیاری سەر پێست هەیە.



وشە - وشه‌