بودجه‌ی ئێران بۆ ئه‌مساڵ به رێژه‌ی 20% زیاد كراوه، به‌ڵام تمه‌ن به رێژه‌ی 40% به‌های خۆی له ده‌ست داوه و ئه‌وه‌ش پاشه‌كشه‌ی زیاتری ئابووری ئێرانی به‌دواوه ده‌بێت.
قه‌باره‌ی گشتیی بودجه‌ی ئه‌مساڵی ئێران به شه‌ش هه‌زار و 347 تریلیۆن تمه‌نی دیاری كرا، كه به به‌های ئێسته‌ی تمه‌ن به‌رانبه‌ر دۆلار ده‌گاته سه‌رووی 90 ملیار دۆلار، دوو هه‌زار و 837 تریلیۆن تمه‌نی پێوه‌سته به سه‌رچاوه‌ی داهاتی گشتی و سه‌رچاوه‌كانی داهاتی كۆمپانیاكانی حكوومه‌ت، دامه‌زراوه حكوومییه‌كان و بانكه‌كانیش به سێ هه‌زار و 741 تریلیۆن تمه‌ن دیاری كراوه.
بودجه‌ی ساڵی رابردووی ئێران بریتی بوو له پێنج هه‌زار و 261 تریلیۆن تمه‌ن و به‌پێی ئه‌و ژماره‌یه‌ی له سه‌ره‌وه‌ی ئاماژه‌ی پێ كراوه، قه‌باره‌ی بودجه‌ی ئێران 20% زیاد كراوه.
به‌گوێره‌ی
مێهرنیوز، خه‌رجییه‌كانی حكوومه‌ت به هه‌زار و 878 تریلیۆن تمه‌ن ده‌ستنیشان كراوه، له كاتێكدا داهات هه‌زار و 523 تریلیۆن تمه‌نه و ئه‌وه‌ش ده‌ریده‌خات كورتهێنانی بودجه ده‌گاته 355 تریلیۆن تمه‌ن. خه‌رجی و داهاته‌كانی تر پێوه‌ندیدارن به دامه‌زراوه‌كانی تری ده‌وڵه‌ت.
هێشتا مانگێك له ساڵی نوێ تێنه‌په‌ڕیوه، كه‌چی به‌های دۆلار گه‌یشتووه‌ته نزیكه‌ی 70 هه‌زار تمه‌ن.
ئه‌وه‌ی له‌م بودجه‌یه‌دا جێی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه، تمه‌ن به‌راورد به ساڵی رابردوو سه‌رووی 40% به‌های خۆی له ده‌ست داوه. ساڵی رابردوو دۆلار به 45 هه‌زار تمه‌ن ده‌فرۆشرا، به‌ڵام ئه‌مساڵ هێشتا مانگێك له ساڵی نوێ تێنه‌په‌ڕیوه، كه‌چی به‌های دۆلار گه‌یشتووه‌ته نزیكه‌ی 70 هه‌زار تمه‌ن.
به‌و پێیه ئه‌گه‌ر بودجه‌ی ئێران 40%ی تریش به‌رز بكرایه‌وه، ئه‌وجا به‌هاكه‌ی هێنده‌ی بودجه‌ی ساڵی رابردوو ده‌بوو و ئه‌وه‌ش ده‌ریده‌خات تاوانی ئابووری ئێران ساڵ به ساڵ له پاشه‌كشه‌ی زیاتردایه كه كاریگه‌رییه خراپه‌كانی بۆ سه‌ر ژیانی خه‌ڵك به‌دیار ده‌كه‌ون.