كه‌سێك ده‌یان ملیۆن دۆلار پاره‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانی بردووه و چووه‌ته ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ئه‌وانه‌ی كه وه‌به‌رهێنانیان له كۆمپانیاكه‌دا كردووه وێڕای تۆماركردنی سكاڵا، ده‌یانه‌وێت كێشه‌كه‌یان به میدیایی بكه‌ن.
رووداوه‌كانی بردنی پاره و سه‌رمایه‌ی خه‌ڵك له ساڵانی رابردوودا له هه‌رێمی كوردستان، زۆر زیادی كردووه و مانگ نییه حاڵه‌تێكی بردنی پاره یان فێڵی كه‌سێك له خه‌ڵك بڵاو نه‌كرێته‌وه. سه‌یر له‌وه‌دایه خه‌ڵك هه‌رجاره و متمانه به یه‌كێك ده‌كه‌ن، دواتر ئه‌ویش بێ متمانه ده‌رده‌چێت و بابه‌ته‌كه‌یان ده‌بێته مژاری رۆژی میدیا.
ئه‌وانه‌ی فێڵیان لێ كراوه چه‌ند خوله‌كێكی تر به‌ته‌مان له به‌رده‌م دادگای هه‌ولێر كۆ ببنه‌وه و بۆ رۆژنامه‌نووسان قسه بكه‌ن.
سه‌رووی هه‌زار كه‌س پاره‌كانیان فه‌وتاوه
ئه‌وان جگه له‌وه‌ی كه سكاڵایان تۆمار كردووه، داوایه‌ك ئاراسته‌ی حكوومه‌ت ده‌كه‌ن بۆ گێڕانه‌وه‌ی پاره‌كانیان.
یه‌كێك له‌و هاووڵاتییانه هه‌ندێك زانیاریی بۆ ''وشه'' دركاند و گوتی، سه‌رووی هه‌زار كه‌س پاره‌كانیان فه‌وتاوه و هه‌یه به ته‌نیا 600 هه‌زار دۆلاری لای كۆمپانیاكه‌یه و بۆی ناگه‌ڕێنێته‌وه.
بڕیاره له‌م كۆنفرانسه رۆژنامه‌وانییه‌دا، ورده‌كاریی ئه‌و فێڵه ئاشكرا بكرێت كه له كاسبكاران كراوه.
دوێنێکەش ژمارەیەک لە کاسبکاران باسیان لەوە کرد کە کۆمپانیایەکی بواری عەقارات لە کوردستان 35 ملیۆن دۆلاری ئەوانی خواردووە و داوای بەهاناوەهاتنی سەرۆکی حکوومەتیان کرد.