جووتیاران باس له‌وه ده‌كه‌ن، سن و مێروویه‌كی زۆر داویه‌تی له گه‌نمه‌كانیان و داوا ده‌كه‌ن هه‌رچی زووه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له رێی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانه‌وه ده‌رمانی قڕكه‌ر بۆ جووتیاران دابین بكات بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نمه‌كه‌یان له‌ناو نه‌چێت و زۆر تووشی زیان نه‌بن.
هه‌موو ساڵێك له وه‌رزی به‌هار و كاتی گوڵكردنی گه‌نم و جۆ، سن و مێروو له گه‌نم و جۆی جووتیاران ده‌دات، به‌تایبه‌تی كاتێك باران ببارێت و دواتر گه‌رمای به‌دوادا بێت، سن له شوێنه سارده‌كانه‌وه دێنه خواره‌وه و له گه‌نمی جووتیاران ده‌ده‌ن و شیله‌ی گوڵه گه‌نمه‌كان ههڵدهژمن، به‌هۆیه‌وه زیانێكی زۆر له گه‌نم ده‌دات و گه‌نمه‌كه پووچ ده‌بێت.
ساڵانه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رێی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی كشتوكاڵ، ده‌رمان و قڕكه‌ر بۆ جووتیاران به نرخێكی كه‌متر دابین ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی جووتیاران به‌كاری بهێنن و كه‌متر تووشی زیان ببن.
خه‌سره‌و جاف جووتیاری نموونه‌یی له شاره‌زوور، به "وشه"ی راگه‌یاند، ئێسته به شێوه‌یه‌كی فراوان سن و مێروو داویه‌تی له گه‌نم و جۆی جووتیاران و خه‌ریكه تووشی زیانی گه‌وره‌یان ده‌كات، جووتیارانیش كه‌وتوونه‌ته خۆیان بۆ ئه‌وه‌ی رێگریی له‌و زیانه بكه‌ن كه به‌هۆی سنه‌وه رووبه‌ڕووی گه‌نمه‌كه‌یان ده‌بێته‌وه، ئه‌ویش به به‌كارهێنانی قڕكه و ده‌رمانی تایبه‌ت كه سنهكه له‌ناو ده‌بات.
ئه‌و باسی له‌وه‌ش كرد، هه‌موو ساڵێك جگه له نه‌خۆشی و كه‌مبارانی، ئه‌وه‌ی زیان به گه‌نمی جووتیاران ده‌گه‌یه‌نێت و به‌شێكی گه‌نمه‌كه له‌ناو ده‌بات، سن و مێرووهكانن، ئه‌گه‌ر جووتیاران زوو فریای خۆیان نه‌كه‌ون، دوور نییه سن و مێروو به‌شێكی گه‌نمه‌كه‌یان له‌ناو ببات به جۆرێك جووتیار تووشی زیانی زۆر ده‌بێت، ئێسته كاتی شیله‌یه، سنیش حه‌ز به‌و شیله‌ی گه‌نمه ده‌كات، ئه‌و شیله‌یه هه‌ڵده‌مژێت كه ئه‌و شیله‌یه نه‌ما، گه‌نمیش نامێنێت.
وه‌ك زیاتر خستیه روو، كڕینی ده‌رمان و قڕكه‌ره‌كان خه‌رجییه‌كی زیاتر له‌سه‌ر شانی جووتیار دروست ده‌كه‌ن، جووتیار هه‌یه ره‌نگه توانای نه‌بێت بیكڕێت یان نه‌توانێ له‌كاتی خۆی پاره‌كه بدات، له ساڵانی رابردوودا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵده‌ستا به پێدانی قڕكه‌ر و ده‌رمان به‌نرخی هه‌رزان له هی بازاڕ، ئه‌وه ئاسانكارییه‌كی زۆربوو بۆ جووتیار و به‌هۆیه‌وه پاره‌یه‌كی كه‌متری له‌سه‌ر ده‌كه‌وێت و زیانه‌كه‌شی كه‌متر ده‌بوو.
ئه‌و جووتیاره‌ی كه له كاتی خۆی فریا نه‌كه‌وتبێت ده‌رمان و قڕكه‌ر بۆ سن و مێروو به‌كار بهێنێت تووشی زیان دەبێت
جوان عوسمان ژنه جووتیارێكی تره و به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌و جووتیاره‌ی كه له كاتی خۆی فریا نه‌كه‌وتبێت ده‌رمان و قڕكه‌ر بۆ سن و مێروو به‌كار بهێنێت تووشی زیان دەبێت، ئه‌و ناوچانه‌ی نزیكن له ناوچه شاخاوییه‌كانه‌وه، به رێژه‌ی زیاتر سن و مێروو له گه‌نمه‌كان ده‌دات، چونكه سن به‌تایبه‌ت له شوێنه سارده‌كانه‌وه داده‌به‌زێت بۆ ناو گه‌نم و جۆ، سیفاتی سنیش وایه شیله‌ی گوڵه‌كه هه‌ڵده‌مژێت، واته جووتیار رووبه‌ڕووی زیان ده‌كاته‌وه و ئه‌و ده‌رمان و قڕكه‌ره ده‌توانێت به‌خێرایی له‌ناوی ببات و رێ نه‌دات زیانی زۆر به گه‌نم بگه‌یه‌نێت.
شاڵاو جه‌مال به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كشتوكاڵی پارێزگای سلێمانی، به "وشه"ی راگه‌یاند، ئاماده‌كاری كراوه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رمان و قڕكه‌ر بۆ جووتیاران ته‌رخان بكرێت، چونكه سن و مێروو داویه‌تی له گه‌نمی جووتیاران و زیانه‌كه‌شی زۆره، ئه‌و ده‌رمانه‌ش خه‌ریكه ده‌كڕێت و به‌مزووانه به نرخی هه‌رزان دابه‌ش ده‌كرێت.
به‌پێی ئاماره نافه‌رمییه‌كان، ئه‌مساڵ پێشبینی كراوه زیاتر له دوو ملیۆن دۆنم زه‌وی به گه‌نم و جۆ چێنرابێت و به‌هۆی باشیی رێژه‌ی باران له هه‌موو ناوچه‌كان، پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت به‌رهه‌می گه‌نم به‌راورد به ساڵانی رابردوو زیاتر بێت.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی