سه‌رچاوه‌یه‌ك له هه‌واڵگریی ئۆكراینا ئه‌مڕۆ رای گه‌یاند، شه‌وی رابردوو به درۆن هێرشێكی گه‌وره كرایه سه‌ر دامه‌زراوه‌ی وزه‌ی رووسیا كه پاڵپشتیی به‌رهه‌مهێنانی پیشه‌سازیی سه‌ربازیی رووسی ده‌كات، به‌وه‌ش زیانێكی زۆری پێ گه‌یاندووه.
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ شه‌موو 20ی نیسان بڵاوی كردووه‌ته‌وه، سه‌رچاوه‌كه‌ی هه‌واڵگریی ئۆكراینا زیاتر بۆ "رۆیته‌رز" گوتی، شه‌وی رابردوو له‌ڕێی درۆنه‌وه هێرشێكی گه‌وره كرایه سه‌ر رووسیا و له‌و هێرشه‌دا، سێ وێستگه‌ی كاره‌با و كۆگه‌یه‌كی سووته‌مه‌نی وێران كراون.
سه‌رچاوه‌كه روونی كرده‌وه كه هێرشه‌كه، ده‌زگه‌ی ئاسایشی ئۆكراینی و هه‌واڵگریی سه‌ربازی و هێزه تایبه‌ته‌كان ئه‌نجامیان داوه.
حاكمی ناوچه‌ی سمۆلینسك له رۆژئاوای رووسیا رای گه‌یاند، شه‌وی رابردوو درۆنێكی ئۆكراینی له كۆگه‌یه‌كی سووته‌مه‌نیی دا و ئاگری تێبه‌ر داوه.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای سوپای ئۆكراینا ئاماژه‌ی به‌وه دراوه كه ماوه‌یه‌كه نه‌وتی رووسیامان كردووه‌ته ئامانجی هێرشه‌كانمان، به‌تایبه‌تی له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه، هێرشه‌كان كاریگه‌ریی زۆریان دروست كردووه، به‌تایبه‌تی له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری سووته‌مه‌نیی رووسیا بۆ سوپاكه‌ی ده‌چێت.
جه‌نگی رووسیا له دژی ئۆكراینا كه له 24ی شوباتی 2022 ده‌ستی پێ كرد، به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كوژراو و برینداری له هه‌ردوولا لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، به‌هۆیه‌وه ملیۆنان ئۆكراینیش ئاواره بوون و شوێنه‌كانیان به‌ره‌و وڵاتانی ئه‌وروپا جێهێشتووه. هاوكات ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی رۆژئاوا سزای ئابووریی توندیان به‌سه‌ر رووسیادا سه‌پاندووه و له هه‌مان كاتیش‌دا به چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی و دارایی، پاڵپشتیی ئۆكراینا ده‌كه‌ن.