وه‌زیری به‌رگریی ژاپۆن ئه‌مڕۆ رای گه‌یاند، دوو هه‌لیكۆپته‌ری سه‌ربه سوپای ژاپۆن و له كاتی راهێناندا پێكیاندا داوه، له تیمه‌كانی هه‌لیكۆپته‌ره‌كان یه‌كێك گیانی له ده‌ست داوه و حه‌وتی تریش تا ئێسته ونن و گه‌ڕان به‌دوایاندا به‌رده‌وامه.
پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 21ی نیسان بڵاوی كردووه‌ته‌وه، مینۆرۆ كیهارا وه‌زیری به‌رگریی ژاپۆن له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌مڕۆ رای گه‌یاند، دوو هه‌لیكۆپته‌ری سه‌ربازی له ناوچه‌ی رۆژئاوای دوورگه‌ی تۆریشیما، له كاتی راهێناندا پێكیاندا داوه و كه‌وتوونه‌ته ناو ده‌ریاكه، تا ئێسته له تیمه‌كانیان یه‌ك كه‌سیان دۆزراوه‌ته‌وه كه گیانی له ده‌ست داوه و حه‌وتی تریش تا ئێسته ونن.
كیهارا زیاتر گوتی، رووداوه‌كه ئێواره‌ی دوێنێ رووی داوه، ده‌ستبه‌جێ خزمه‌تگوزاریی ده‌ریایی بۆ رزگاركردن گه‌یشتنه شوێنه‌كه و ته‌نیا چه‌ند پارچه‌یه‌كی هه‌لیكۆپته‌ره‌كانیان دۆزیوه‌ته‌وه.
له‌باره‌ی تیمی فڕۆكه‌وانییه‌كان گوتی، له هه‌ریه‌ك له كۆپته‌ره‌كان چوار كه‌س هه‌بوون، واته له هه‌ردووكیان هه‌شت كه‌س بوون و ته‌رمی یه‌كیان دۆزراوه‌ته‌وه و ئه‌وانی تر تا ئێسته دیار نین.
له‌باره‌ی هه‌لیكۆپته‌ره‌كانیش گوتی، هه‌ردووكیان له جۆری "میتسوبیشی ئێس ئێچ- 60 كیه" و له دروستكراوی ژاپۆن بوون، سه‌ربه هێزه‌كانی به‌رگریی ده‌ریایی بوون.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه كه ساڵی پار هه‌لیكۆپته‌رێكی سه‌ربازیی ژاپۆنی له جۆری "ی‌و ئیچ -60 جای ئیه"، له ده‌ریای ناوچه‌ی ئۆكیناوا له باشووری رۆژئاوای ژاپۆن، تێكشكا و 10 كه‌سی ناوی بوونه قوربانی.