دادگای تاوانی ناوه‌ندی سه‌ربه ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ریی عێراق، ئه‌مڕۆ بڕیاری له‌سێداره‌دانی بۆ دوو تیرۆریستی سه‌ربه رێكخراوی داعش ده‌كرد. ئه‌و تیرۆریستانه ده‌ستیان له چه‌ندان كرده‌ی كوشتن و رفاندن و پاره‌داركردنی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كه هه‌بووه.
پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ دووشه‌م 22ی نیسان بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ده‌زگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری له به‌یاننامه‌یه‌كدا رای گه‌یاند، دوو تیرۆریست كه سه‌ربه رێكخراوی داعش بوون و ماوه‌یه‌كه گیراون، ئه‌مڕۆ دادگای تاوان حوكمی سێداره‌ی بۆ هه‌ردوو تیرۆریست ده‌ركرد.
زیاتر روونی كرده‌وه، ئه‌و دوو تیرۆریسته رۆڵی گه‌وره‌یان له پاره‌داركردنی رێكخراوه‌كه هه‌بووه، جیاله‌وه‌ی تاوانبارن به كوشتن و رفاندن و چه‌ندان كرده‌ی تری تیرۆریستی.
ئاماژه به‌وه دراوه كه حوكمه‌كه به‌پێی ماده‌ی چواره‌م/1، هاوكات به‌پێی ماده‌ی دووه‌م/یه‌ك و دوو و سێ له یاسای نه‌هێشتنی تیرۆر ژماره 13ی ساڵی 2005 ده‌ركراوه.
به‌یاننامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه كه دادگای گومرگی ناوچه‌ی ناوه‌ڕاست، حوكمی به گرتن بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ ده‌ركرد له دژی دوو تاوانبار كه قاچاخییان به ماده‌كانی سووته‌مه‌نی كردووه، بۆ ئه‌وه‌یش بڕێك له نه‌وتی خامیان پێ گیراوه و ویستوویانه به نایاسایی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی ده‌ربكه‌ن.
به‌یاننامه‌كه ئه‌وه‌شی گوت كه حوكمی ئه‌و تاوانبارانه‌یش به‌پێی ماده‌ی 3/ یه‌كه‌م و ماده‌ی 4/ یه‌كه‌م له یاسای نه‌هێشتنی ئاودیوكردنی سووته‌مه‌نی، به ماده‌كانی 47 و 48 و 49 له یاسای سزاكان ده‌ركراوه.