شاعێرێكی گه‌وره‌ی توركمان كه هاوكات چیرۆكنووسیشه، دوێنێ له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری جنێڤی سویسرا له ته‌مه‌نی 76 ساڵی كۆچی دوایی كرد.
پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز" كه هه‌واڵی مردنی نوسره‌ت مه‌ردانی شاعیری گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌ی توركمانی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی به به‌یاننامه‌یه‌كی یه‌كێتی ئه‌دیبان و نووسه‌رانی عێراق لقی كه‌ركووك كردووه كه پرسه بۆ سه‌رجه‌م رۆشنبیران و خێزانی ئه‌و شاعیره ده‌نێرن.
محه‌مه‌د خدر حه‌مدانی سه‌رۆكی لقی كه‌ركووكی یه‌كێتیی ئه‌دیبان و نووسه‌رانی عێراق، له‌باره‌ی مردنی نوسره‌ت مه‌ردان گوتی، شاعیر و چیرۆكنووس و وه‌رگێڕ و ره‌خنه‌گرێكی ناودار بووه، له ساڵی 1948 له كه‌ركووك له دایك بووه و قۆناغه‌كانی خوێندی سه‌ره‌تایی ناوه‌ندی و ئاماده‌یی له شاره‌كه‌دا ته‌واو كردووه، دواتر 1973 چووه‌ته توركیا و كۆلیژی ئابووریی له زانكۆی ئیزمیر ته‌واو كردووه و پاشان گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ كه‌ركووك.
زیاتر گوتی، دوای ته‌واوكردنی خوێندی، له زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین و له كۆلیژی ئیداره و ئابووری وانه‌ی گوتووه‌ته‌وه. له ساڵی 1991 چووه‌ته سویسرا و تا مردنی له‌و وڵاته مایه‌وه.
نوسره‌ت مه‌ردان خاوه‌نی سه‌تان نووسین له شیعر و چیرۆك و ره‌خنه و وه‌رگێرانه و به هه‌ردوو زمانی عه‌ره‌بی و توركمانی به‌رهه‌مه‌كانی بڵاو ده‌كرده‌وه. هاوكات زۆربه‌ی رۆشنبیرانی توركمان له كه‌ركووك له نه‌وه‌ی ئێسته و نه‌وه‌ی نه‌وه‌ته‌كانیش، خۆیان به قوتابی نوسره‌ت مه‌ردان ده‌زانن.