جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا واژووی له‌سه‌ر یاسای پاره‌داركردنی ئۆكراینا و ئیسرائیل و تایوان به بڕی 95.3 ملیار دۆلار كرد و ڕای گه‌یاند، له چه‌ند سه‌عاتی داهاتوودا یه‌كه‌مین كاروانه‌كانی هاوكاری ده‌گه‌نه ده‌ست كیێڤ، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه له پاش كێشمه‌كێشێكی زۆر و دواكه‌وتنی، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا ده‌نگی زۆرینه‌ی به یاساكه دا و دوێنێ ئه‌نجوومه‌نی پیران بڕیاره‌كه‌ی نوێنه‌رانی په‌سند كرد.
فەلەستینیش سوودمەندە
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 25ی نیسان، له دوای
واژووكردنی یاساكه، بایدن به میدیاكارانی ڕاگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی یاساكه به بڕی 26 ملیار دۆلار ئیسرائیل پاره‌دار ده‌كات، به‌ڵام ملیارێك دۆلار ته‌رخان كراوه بۆ هاوكاریی مرۆیی سڤیله‌كانی غه‌زه، به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێ به ئیسرائیل ناده‌ن به‌ر به هاوكارییه مرۆییه‌كان بگرێت، بایدن وای گوت.
له‌باره‌ی ئۆكراینا بایدن دووپاتی له‌وه كرده‌وه، له چه‌ند سه‌عاتی داهاتوودا هاوكارییه‌كانیان ده‌گه‌یه‌ننه ده‌ست ئۆكراینا، یه‌كه‌مین هاوكارییه‌كانیش بریتی ده‌بێت له دابینكردنی مووشه‌ك بۆ سیستمه به‌رگرییه‌كانی ئۆكراینا.
ئەمەریکا خاوەندارێتی دنیا دەکات
له یاساكه‌دا سزا سه‌پێنراوه به‌سه‌ر به‌رپرسانی باڵای ئێران و ڕووسیا، هه‌روه‌ها له به‌شێكی تری یاساكه‌دا هاتووه، ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی تیكتۆك كه له‌لایه‌ن چینه‌وه خاوه‌ندارێتی ده‌كرێت، به‌شی زانیارییه كه‌سییه‌كان نه‌داته ئه‌مه‌ریكا، ئه‌وا تیكتۆك له ئه‌مه‌ریكا داده‌خرێت و قه‌ده‌غه ده‌كرێت.
بایدن گوتی، له ڕێی یاساكه‌وه، بۆ جارێكی تر ئه‌مه‌ریكا سه‌لماندی كه خاوه‌ندارێتی دنیا ده‌كات، ئه‌مه‌یش به‌وه‌ی به‌رپرسیارێتیی مێژوویی ده‌گرنه ئه‌ستۆ.