خه‌میس خه‌نجه‌ر سیاسه‌توانی سوننی عێراقی و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی سیاده، له‌گه‌ڵ لایه‌نه شیعییه‌كان پێكهاتووه و پشتی محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی پارتی ته‌قه‌دومی به‌رداوه، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه‌ی خه‌نجه‌ر و حه‌لبووسی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ڕێك نه‌كه‌وتن.
پێگه‌ی ''
ئه‌مواج'' ئاشكرای كرد، له دوای دوورخستنه‌وه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق، لایه‌نه سوننییه‌كان، كه دیارترینیان خه‌میس خه‌نجه‌ر و محه‌مه‌د حه‌لبووسین، چه‌ندان كۆبوونه‌وه‌یان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ده‌ستنیشانكردنی ناوێك بۆ سه‌رۆكایه‌تیكردنی په‌رله‌مانی عێراق، به‌ڵام دوو لایه‌نه سوننییه دیاره‌كه ڕێك نه‌كه‌وتن و ئه‌مه‌یش لایه‌نه شیعییه‌كانی دڵخۆش كردووه، ئێسته خه‌میس خه‌نجه‌ر له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی ڕێككه‌وتووه و حه‌لبووسیی بێ ئومێد كردووه.
فشار لە سوودانی کراوە پشت لە حەلبوسی بکات
دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 2022 حه‌لبوسی به مه‌رجی پاڵپشتیكردنی شیاع سوودانی بۆ جێبه‌جێكردنی یاسای لێبوردن سوونییه‌كانی شه‌ڕی ناوخۆ و ئازادكردنیان، هاوكاری سوودانی بوو له پێكهێنانی حكوومه‌ت، به‌ڵام دواتر فشارێكی گه‌وره له‌لایه‌ن شیعه‌كانی عێراقه‌وه خرایه سه‌ر سوودانی بۆ ئه‌وه‌ی پاڵپشتی له یاساكه نه‌كات، شیعه‌كان جێبه‌جێكردنی یاساكه‌یان به‌سته‌وه به به‌هێزبوونی لایه‌نه چه‌كدارییه سوننییه‌كان، بۆیه سوودانی ناچار كرا به پشتكردن له حه‌لبووسی.
خەنجەر لەگەڵ لایەنە شیعییەکان پێکهات و حەلبوسی پشتگوێ خست
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سوننییه، به‌ڵام خه‌میس خه‌نجه‌ر پاڵپشتی له حه‌لبووسی و یاسای لێبوردنی سوننییه‌كان نه‌كرد و خۆی دایه پاڵ لایه‌نه شیعییه‌كان، كه‌سێكی نزیك له خه‌میس خه‌نجه‌ر ئاشكرای كردووه، هۆكاری پشتكردنیان له حه‌لبووسی بریتی بووه له‌وه‌ی سه‌رۆكه‌كه‌ی پارتی ته‌قه‌دوم، هیچ كه‌سێكی تری دوای خۆی پێشنیار نه‌كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌مه‌یش زیانی به سوننییه‌كان گه‌یاندووه.
ئێسته خه‌میس خه‌نجه‌ر كه له ماوه‌ی ڕابردوو هاوپه‌یمان و دۆستی حه‌لبوسی بوو، له‌گه‌ڵ ''عه‌سائیبی ئه‌هل حه‌ق'' ڕێككه‌وتنی كردووه، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ لایه‌نه شیعییه‌كان كۆكه بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، به بێ گه‌ڕاندنه‌وه بۆ لای حه‌لبوسی، كه پارتی ته‌قه‌دووم ئه‌م جۆره له مامه‌ڵه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و خۆی به خاوه‌نی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی عێراق داده‌نێت.
لایه‌نه شیعییه‌كانی نزیك له ئێران سوودیان له ناكۆكی لایه‌نه سوونییه‌كانی عێراق بینیوه و بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌جێندا و به‌هێزكردنی پێگه‌ی خۆیان له عێراق به‌كاریان هێناوه.