بڕیاره سبه‌ی به چاودێری هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراق یه‌كه‌م پێشانگه‌ی به‌رهه‌مه ده‌ستییه ناوخۆییه‌كان له هۆڵی پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له هه‌ولێر له ژێر ناونیشانی "پیشه‌سازیمان داهاتوومانه" بكرێته‌وه كه به‌شداران به‌كاری ده‌ستی و به‌رهه‌مه نێوخۆییه‌كان به‌شدارن ده‌كه‌ن.
سۆلین به‌رزنجی وه‌ك شیفێكی به‌شداربووی ئه‌م پێشانگه‌یه له لێدوانێكی تایبه‌تدا به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له پێشانگه‌كه‌دا هه‌موو به‌رهه‌مه ده‌ستییه‌كانی كه له عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌رهه‌م ده‌هێندرێن پێشان ده‌درێن، وه‌ك كچه كوردێك به كاری ده‌ستی خۆم و چه‌ند خانمێك به‌شداری ده‌كه‌م، بۆ ئه‌وه‌ی پێشانی مێوانه‌كانی بده‌م كه كچانی كوردیش توانایان هه‌یه و ده‌ست ڕه‌نگینن.
شایه‌نی باسه ئه‌م پێشانگه‌یه بۆ ماوه‌ی سێ ڕوژ به‌رده‌وام ده‌بێت و رۆژانه‌ش له سه‌عات ١١ به‌یانییه‌وه تا هه‌شتی ئیواره بۆ سه‌ردانیكاران كراوه‌یه، به‌گشتی پێشانگه‌كه له 15 تا 18ی ئه‌م مانگه به‌رده‌وام ده‌بێت و ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م جاره پێشانگه‌یه‌كی ئاوا له كوردستان و هه‌ولێری بكرێته‌وه.
هاوكات بڕیاره له ماوه‌ی سێ ڕۆژی به‌ڕێوه‌چوونی پێشانگاكه‌دا ڕۆژانه چه‌ندین كۆڕ و سمینار له‌لایه‌ن شاره‌زایان ئه‌نجام بدرێت به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفتانه‌ی كه ڕووبه‌ڕووی كه‌رتی پیشه‌سازی له عێراق و كوردستان ده‌بنه‌وه.