نرخی برنج له بازاڕه‌كانی كوردستان تا دێت به‌رزتر ده‌بێته‌وه، به‌جۆرێك هه‌ر فه‌رده‌یه‌كی ٣٠ كیلۆیی زیاتر له ١٠ هه‌زار دیناری هاتووه‌ته سه‌ر. ئه‌و بڕه بۆ خه‌ڵكی كوردستان كه‌م نییه كه تا ئێسته ته‌نگژه‌ی دارایی به‌رۆكی به‌رنه‌داوه، كه‌چی هاورده‌كارانی برنج هۆشداری به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتریش ده‌ده‌ن و هۆكه‌ی بۆ وشكه‌ساڵی كێڵگه‌كانی هیندستان ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
سامان حه‌سه‌ن له ماوه‌ی دوو مانگدا ئه‌وه بۆ جاری سێیه‌مه برنج بۆ ماڵه‌وه ده‌كڕێت. ئه‌و كه جاران هه‌ر له‌لای ماركێته‌كه‌ی نزیك ماڵه‌وه‌ی ده‌یكڕی، ئه‌م جاره‌یان چه‌ند ماركێتێكی بۆ ده‌گه‌ڕێت. ئاخر له‌و ماوه‌یه‌دا خاوه‌نی ماركێت هه‌ر جاره و نرخێكی گرانتر داوا ده‌كات. سامان دوای گه‌ڕان و دڵنیابوونه‌وه‌ی له‌وه‌ی به‌گشتی نرخه‌كه‌ی به‌رز بووه‌ته‌وه و زیاتری لێ وه‌رناگیرێت، له ماركێتێك فه‌رده‌یه‌ك برنج بار ده‌كات و به بۆڵه بۆڵ له‌به‌ر خۆیه‌وه ده‌یگوت "ئه‌وه‌ش بازاڕی ئازاد".
سامان فه‌رمانبه‌رێكی حكوومه‌ته و مووچه‌كه‌ی بۆ كراوه‌ته نیوه، به"وشه"ی گوت، "كه‌س نییه لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ بازرگاناندا بكات، ده‌رگه‌یان بۆ واڵا كراوه و به ئاره‌زووی خۆیان نرخ داده‌نێن و خه‌ڵكی ده‌ڕووتێننه‌وه".
سامان پێی وایه له‌به‌ر نزیكبوونه‌وه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زان نرخی برنج گران بووه، دووكانداران شتێكی تر ده‌ڵێن. جیا له ماركێت و دووكانه‌كانی ناو كۆڵان، كۆفرۆشی خوارده‌مه‌نی هه‌ولێر كه‌وتووه‌ته بازاڕی شێخه‌ڵا و ڕووبه‌رێكی فراوانیان له‌و بازاڕه داگیر كردووه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زان 10 رۆژی ماوه و جاران به‌ر له ته‌نگژه‌ی دارایی, له‌و سه‌روبه‌نده‌دا به‌گوته‌ی دووكانداران "له‌به‌ر قه‌ره‌باڵغی شان شانی ده‌سوی"، به‌ڵام ئێسته نیمچه چۆڵه.
كاتێك ده‌چیته ئه‌و بازاڕه، به بۆنێكی تیژی تێكه‌ڵه‌یه‌ك له لیمۆی وشككراو و ڕۆن و برنج و ساوه‌ر، لووتت ده‌زوورێته‌وه. دووكاندار چه‌مۆ خه‌یلانی ده‌ڵێ، "ماوه‌یه‌كه برنج به گرانتر له نرخی جاران ده‌كڕین و بۆ ئێمه‌ش خێرێكی كه‌م ده‌مێنێته‌وه". كه‌مێك ئه‌ولاتر غازی له شوێنی ته‌زرین و سه‌فا ده‌ڵێ، "هه‌ر فه‌رده برنجێكی ٣٠ كیلۆیی له ١٠ هه‌زاره‌وه بۆ ١٢ هه‌زار دیناری هاتووه‌ته سه‌ر".
له به‌رده‌م هه‌ر دووكانێك قه‌ڵایه‌ك كاڵا هه‌ڵچنراون كه ڕێگه‌یه‌كی كه‌می بۆ ڕێبوار هێشتووه‌ته‌وه. هه‌موو ئه‌و كاڵایانه‌ی له‌و بازاڕه‌ن هاورده‌ن و له كێڵگه‌كانی وڵاتانی ئێران و توركیا و هیندستان و پاكستان و ڕووسی و تایله‌ندی و... هتد پێ گه‌یشتوون. نرخی هه‌موو كاڵاكانیش دۆلار هه‌ڵیده‌سووڕێنێت. جۆره‌كانی برنج له‌و بازاڕه زۆره و به چه‌ندان ناوی جیاواز و كیسه‌ی تایبه‌ته‌وه له دووكانه‌كاندا هه‌ڵدراونه‌ته‌وه. له سه‌رووی دووكانه‌كه‌ی غازی، خالید خدر له شوێنی خالید ده‌ڵێ، "ئه‌وه بۆ دوو مانگ ده‌چێت نرخی برنج له به‌رزبوونه‌وه‌دایه و به گوته‌ی بازرگانه‌كانیش بێت هێشتا گرانتر ده‌بێت".
دووكانه‌كانی فرۆشی خوارده‌مه‌نی زۆرن و هه‌ر كامێكیشیان به شێوه‌یه‌ك باس له هۆی گرانبوونی برنج ده‌كه‌ن، به‌ڵام "وشه" بۆ ئه‌وه‌ی بگاته چه‌قی ڕاستی، سه‌ردانی بازرگانانی هاورده‌ی برنجی كرد كه هه‌مووان یه‌ك گوته‌یان ده‌گوته‌وه.
ئازاد نادر له كۆمپانیای ئازاد ڕایس ده‌ڵێ، "هۆی گرانبوونی برنج له بازاڕدا، بۆ كه‌م به‌رهه‌می ئه‌مساڵی هیندستان ده‌گه‌ڕێته‌وه". كۆمپانیای ئازاد ڕایس جگه له هیندستان، برنجی ڕووسی و تایله‌ندی و پاكستانیشی هه‌یه، ئازادی خاوه‌ن كۆمپانیاكه، ده‌ڵێ "له كوردستان برنجی هیندی پڕفرۆشترینه".
جگه له ئازاد، ئیبراهیم فه‌تاح كه چه‌ندان ساڵه له كۆڵانی عه‌له‌فانی بازاڕی شێخه‌ڵا دووكانی خوارده‌مه‌نی هه‌یه و خۆیشی له ده‌ره‌وه برنج هاورده ده‌كات، ده‌ڵێ "ئه‌و برنجانه‌ی له بازاڕه‌كانی كوردستان ساغ ده‌كرێنه‌وه، ٨٠%یان هیندین". ئیبراهیم كه مانگانه ١٥٠ تۆن برنج ته‌نیا له هیندستان هاورده ده‌كات، هاوشێوه‌ی ئازاد ده‌ڵێ، "هۆی گرانبوونی نرخی برنج، كه‌می به‌رهه‌می ئه‌مساڵی هیندستانه كه ٤٠% ی به به‌راوردی ساڵان كه‌متر بووه".
ئه‌مساڵ له هیندستان وشكه‌ساڵی بووه و كوردستانیش وه‌ك به‌كاربه‌ری به‌رهه‌مه‌كانی، ده‌بێت باجه‌كه‌ی بدات. ئه‌وه له كاتێكدایه كوردستان خاوه‌نی خاكێكی به پیت و ئاو و هه‌وایه‌كی گونجاوه بۆ به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كان، به‌ڵام كێ هه‌یه دایبچێنێت؟
ئه‌م ڕه‌مه‌زانه سامان و خه‌ڵكی كوردستان، ده‌بێت برنج به گرانتر له جاران بكڕن و وه‌ك دووكانداران باسی لێوه ده‌كه‌ن، ڕه‌نگه گرانتریش ببێت. له ڕابردوودا خه‌ڵكی كوردستان كه نزای به دووربوون له وشكه‌ساڵییان بۆ هه‌رێمه‌كه‌یان ده‌كرد، ئه‌مجاره باشتره بۆ هیندستانی بكه‌ن تا له ئه‌گه‌ری قاتی به‌دوور بن.
چواس خالید