له شارى سلێمانى و له‌لایه‌ن به‌رپرسانی كارگێڕی و حزبییه‌وه، ڕێگرى بۆ لیژنه چاكسازییه‌كه‌ى بارزانى دروست ده‌كرێت و ئه‌ندامێكى لیژنه‌كه ئاشكراى ده‌كات، "كه‌مترین به‌ره‌وپێشچوونى كارى لیژنه‌كه له سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه و یه‌كه كارگێڕییه‌كانی گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕینه.
له 10ی شوبات/فێبرایه‌ری 2016 به بڕیاری مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، چه‌ند لیژنه‌یه‌كی چاكسازی پێك هاتوون بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و دۆسیه‌كانی ده‌رمان و دۆسیه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی زێده‌ڕۆیی سه‌ر موڵك و ماڵی گشتی، به‌ڵام كاره‌كانی لیژنه‌كه زۆر به سستى گه‌یشتووه‌ته سلێمانی و گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه، له كاتێكدا له سنووری هه‌ولێر ده‌یان گه‌نده‌ڵی ئاشكرا كراوه و ده‌یان به‌رپرسی سه‌ربازی و كارگێڕی سزا دراون و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵایش له دادگان.
دانا جه‌زا ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی به"وشه"ـى ڕاگه‌یاند، چاكسازییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم، سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕینی نه‌گرتووه‌ته‌وه. له‌باره‌ی هۆكاره‌كه‌ی؟ جه‌زا ده‌ڵێت "یه‌كه‌ی كارگێڕیى ئه‌و سنووره و به‌رپرسه حزبی و حكوومییه‌كانى گۆڕان و یه‌كێتى به‌ربه‌ستن".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی سلێمانیش ئه‌وه‌ی خسته ڕوو كه "گۆڕان و یه‌كێتى به‌و ڕێككه‌وتنه‌ى له نێوانیاندایه ڕێگرن له چاكسازى و لیژنه‌كه، به پێچه‌وانه‌وه ده‌بوو وه‌ك بانگه‌شه‌كانى خۆیان كه ده‌یڵێن هاوكاریى چاكسازیى بوونایه".
ئه‌مڕۆ ساڵێك به‌سه‌ر رێككه‌وتنی یه‌كێتی و گۆڕان تێده‌په‌ڕێ كه یه‌كێك له به‌نده‌كانی چاكسازی و شه‌فافیه‌ت و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵییه.
"وه‌ك هه‌ر شار و پارێزگایه‌كى تر‌ى كوردستان، ده‌یان دۆسیه‌ى گه‌نده‌ڵى و به‌هه‌ده‌ردانى موڵكى گشتى و به فیڕۆدان له سنوورى پارێزگاكانى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه و یه‌كه كارگێڕییه‌كانی گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین هه‌ن". دانا جه‌زا واى گوت.
ڕۆژی ١٠ی ٢ی ٢٠١٦ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، چه‌ند خاڵێكی بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی بڵاو كرده‌وه، له ماوه‌ی مانگی ئاداری ساڵی ٢٠١٦ به سه‌رپه‌رشتیی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام دران و نه‌خشه‌ڕێگه‌ی كاركردن خرایه ڕوو، له ده‌ستپێكی پرۆسه‌كه‌دا سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی (١٠٠) دۆسیه‌ی بۆ لێكۆڵینه‌وه داوه‌ته ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و دۆسیه‌كان و به‌پێی تایبه‌تمه‌ندیی به‌سه‌ر لایه‌نه پێوه‌ندیداره دادوه‌رییه‌كانه‌وه دابه‌ش كراون .
هاوكات له ١٥ی ٢ی ٢٠١٧ ڕاپۆرتی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم تایبه‌ت به هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی خرایه ڕوو، به وردی باس له كاره‌كانی ئه‌و ٣ لیژنه‌یه كرابوو كه به فه‌رمانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له بواری زێده‌ڕۆیی له‌سه‌ر موڵكی گشتی و ده‌رمان و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و سلكی سه‌ربازیی پێك هێنرابوون.
محه‌مه‌د شوكری ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای چاكسازی له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، بۆ "وشه"ـى ڕوون كرده‌وه كه ڕاسته پرۆسه‌ى لیژنه‌ى چاكسازییه‌كه له سلێمانى وه‌ك پێویست نه‌چووه‌ته پێشه‌وه، به‌ڵام به‌ڵێنمان له به‌رپرسانی كارگێڕی وه‌رگرتووه و هاوكات قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران به‌ڵێنى داوه هاوكارى ته‌واوه‌تى لیژنه‌كان بكرێن و كاره‌كانى به‌ره‌وپێشه‌وه ببرێن".
به‌پێی ڕاپۆرته‌كه‌ی لیژنه چاكسازییه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، ١٣٨ كه‌یسی گه‌نده‌ڵی له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان و (٥٠) دۆسیه ره‌وانه‌ی دادگا كراون و ٣٦٢ كه‌سیش فه‌رمانی ئاماده‌بوون و گرتنیان بۆ ده‌رچووه.
ئه‌نوه‌ر تاهیر جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى له پشكى گۆڕان به"وشه"ـى ڕاگه‌یاند، چاكسازیى كارێكى پێویسته و گرنگه هه‌موو لایه‌ك پاڵپشتیى بكه‌ن.
له‌باره‌ی دروستكردنى ڕێگریى له به‌رده‌م لیژنه چاكسازییه‌كه‌ى بارزانى، تاهیر گوتى "من نه‌مبیستووه ڕێگرى كرابێت، به‌ڵام تا ئێسته‌ش دووئیداره‌یى مۆركى ماوه و پێ ده‌چێت كاره‌كان به ئاسانى دروست نه‌بن، جگه له‌وه‌ش به‌شێكى زۆرى ئه‌و چاكسازییانه بۆ سه‌رقاڵكردنى خه‌ڵكه و كارى رژد نین".
وشه/ سلێمانى- شاد كه‌یوان