مووچه‌ى 16 شوێن دابه‌ش ده‌كرێت
به‌پێى خشته‌ى دابه‌شكردنى مووچه كه وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڵاوى كردووه‌ته‌وه، سبه‌ى مووچه‌ى ژماره‌یه‌ك وه‌زاره‌ت و ده‌سته دابه‌ش ده‌كرێت.
به‌پێى خشته‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕۆژی دووشه‌م به‌رواری 29/5/2017، مووچه‌ی مانگی سێی ساڵی 2017ی ئه‌م شوێنانه دابه‌ش ده‌كرێت.
- وه‌زاره‌تی كاره‌با.
- وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن.
- وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن.
- وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی.
- وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و بازرگانی.
- وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان.
- وه‌زاره‌تی كشت‌وكال و سه‌رچاوه‌كانی ئاو.
- وه‌زاره‌تی پلاندانان.
- وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان.
- دیوانی چاودێری دارایی.
- ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ.
- ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم.
- ده‌سته‌ی ژینگه.
- ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان.
- ده‌سته‌ی ده‌سپاكی.
- كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان.
شایه‌نی باسه دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى ئادار تا 31ى ئایار/ مایۆ به‌رده‌وام ده‌بێت.
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم