رێژەی دابەزاندنی بەرهەمهێنانی نەوت ئاشکرا کرا

:: PM:06:24:27/10/2016 ‌



وەزیرانی ووزە لە دەوڵەتانی کەنداو و رووسیا لەم هەفتەیەدا، رایانگەیاندوە، سعوودیە و هاوپەیمانەکانی ویستی دابەزاندنی بەرهەمهێنانی نەوتیان هەیە بەرێژەی
4%.

لەسەرچاوەیەکەوە زانیاریەکە بە (رۆیتەرز) دراوە، ئەمڕۆ پێنجشەمم، ریگەیاندووە، ئەو پێشنیارە لە ناو کۆبوونەوەیەکی داخراودا بووە لە ریاز، رۆژی یەکشەمم، بە وەزیرەکان دراوە.

وەزیری ووزەی رووسی، ئەلیکساندەر نۆڤاک، رایگەیاندووە، بەرپرسانی مۆسکۆ بەرهەمهێنان کەمناکەنەوە، بەڵام ئەو بڕەی ئێستە جێگیر دەکەن.

لەگەڵ ئەوەشدا پێشنیاری کەمکردنەوە کراوە بە بڕی 4% لە کۆبوونەوەی ئۆپیک، لەسەر ئاستی شارەزاییانی دەوڵەتیانی تری بەرهەمهێنی نەوتی خاو وەک رووسیا، رۆژانی 28 و29ی ئەم مانگە لە ڤییەنا کۆبوونەوەیەک بەڕێوەدەچێت بۆ گەیشتنە رێکەووتنی بەرهەمهێنان، وەک لە رێککەوتنی مانگی رابردووی جەزئیردا پێی گەیشتوون.

عێراق، دووەم گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوتی ناو دەوڵەتانی رێکخراوی ئۆپیک، هیچ بڕێک لە بەرهەمهێنان کەمناکاتەوە، بەخشراوە لە رێککەوتنەکە لەبەر ئەوەی پێویستی بە پارە هەیە بۆ دژایەتی کردنی تیرۆر.

پێشتر "وشە" راپۆرتێکی بڵاو کردەوە، تێیدا ئاستەنگەکانی بەردەم بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی تێدا خستۆتە روو، یەکێک لەوانەش پابەند نەبوونی رووسیا بە رێککەوتنەوە.



وشە - ڕێبین محه‌مه‌د