كۆمپانیای "نایكی" گه‌وره به‌رهه‌مهێنه‌ری شتومه‌كی وه‌رزشی، به ڕێژه‌ی 2% له توانای فرۆشی كه‌می كردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش وای كردووه چه‌ند هه‌نگاوێك بگرێته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كه‌وێته ژێر شكستی ئابووریی گه‌وره‌وه.
كۆمپانیاكه بۆ ئه‌وه‌ی ڕزگاری بێت، نزیكی هه‌زار و 400 كارمه‌ندی خۆی ده‌ركردووه و خه‌ریكی هه‌وڵی جارێكی تر دروستكردنه‌وه خۆیه‌تی.
ئه‌م پاشه‌كشه‌یه‌ی نایكی، به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی فرۆشی كۆمپانیای "ئه‌دیداس"ی ئه‌ڵمانییه كه ڕكابه‌ری یه‌كه‌مییه‌تی له ئه‌مه‌ریكا و دنیا، له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا، كۆمپانیا ئه‌ڵمانییه‌كه له ئه‌مه‌ریكا باكور توانیویه‌تی فرۆشی به ته‌واوی به‌رز بكاته‌وه.
كۆمپانیای نایكی ده‌ڵێ، پێویسته له داهاتوودا به ته‌اوی جه‌خت له‌سه‌ر 12 شار بكه‌ینه‌وه كه پێشتر شوێنی پڕفرۆشیی ئێمه بوون كه بریتین له نیویۆرك، له‌نده‌ن، شه‌نگه‌های، به‌یجین، لۆس ئه‌نجلس، تۆكیۆ، پاریس، به‌رلین، مه‌كسیكۆ، به‌رشه‌لۆنه، سیئۆل و میلانۆ. نزیكی 80٪ی فرۆشی نایكی ته‌نیا له‌و شارانه‌دا چڕ بووه‌ته‌وه و ده‌یه‌وێ تا ساڵی 2020 به‌رزرتیان بكاته‌وه.