كلاشینكۆف فڕۆكەی سیخوڕیی دروست دەكات

:: PM:12:10:26/06/2017 ‌

 

گرووپی كارگەكانی پیشەسازی چەك دروستكردنی "كلاشینكۆف، لە ڕووسیا دروست كردنی یەكەم فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانیان بۆ ئامرازی سیخوڕیی و چاودێریكردن ڕاگەیاند.

 

گرووپی كلاشینكۆف بڵاویان كردەوە، كە لە چوارچێوەی بەرهەمەكانیان بۆ خزمەتی سەربازی، توانیویانە فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان بەرهەم بهێنن، كە تایبەتمەندی زۆر پێشكەوتووی هەیە و تەنیا بۆ مەبەستی چاودێری و سیخوڕی كردن دەتوانرێ كەڵكی لێ وەربگیرێت.

 

 

بڕیارە ئەم فڕۆكە بێفڕۆكەوانەی كلاشینكۆف مانگی داهاتوو لە پێشانگەی ماكسی نێودەوڵەتی لە مۆسكۆ بڵاو بكرێتەوە.

 

فڕۆكەكە دەتوانێ چوار سەعات بە بەردەوامی بفڕێت و بە دەستیش هەڵدەفڕێنرێ، كێشەكەی حەوت كیلۆگرام و نیوە و دەتوانێ بەشێوەی ستوونیش بۆ ئاسمان بەرز ببێتەوە.

 

كلاشینكۆف سێ جۆری لەو فڕۆكەیە دروست كردووە و ئامانجی دروستكردنی ژاوە ژاوە و پچڕاندنی پێوەندییەكانە, هەروەها كامێرایەكی زۆر پێشكەوتووی بۆ دانراوە.

 

نیكیتا زاخارۆف جێگری سەرۆكی كۆمپانیای زالائیرۆ كە یەكێكە لە كۆمپانیاكانی نێو گرووپی كلاشینكۆف گوتی، تا ئێستە هیچ فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان ناتوانێ ڕكابەری ئەو فڕۆكەیە بكات، لە لێهاتووی و جوڵە و ئەمان و وردیدا و بە بێدەنگی و بێ ئەوەی كەس هەستی پێ بكات دەتوانێ بفڕێت و دۆخی زۆر تایبەتیشی بۆ ژینگە جیاوازەكان هەیە.

 






وشە - باز ئه‌حمه‌د