نرخی یۆرۆ به ڕێژه‌ی 1% به‌رامبه‌ر دۆلار به‌رز بووه‌وه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندیی ئه‌وروپا ڕایگه‌یاند كه ده‌رگه به‌رامبه‌ر گۆڕانكارییه‌كان كراوه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی سیسته‌می یۆرۆ ده‌ستكاری بكه‌ن به‌ره‌و باشتر.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م، ماریۆ دراگی سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندیی ئه‌وروپا له كۆنگره‌یه‌كدا له وڵاتی پرتوگال ڕای گه‌یاند، ڕه‌نگه له‌میانه‌ی گۆڕانكارییه‌كاندا، یۆرۆ سیاسه‌تی خۆی به ته‌واوی له‌سه‌ر نرخی قازانجه نه‌رێییه‌كان بگۆڕێ كه ده‌بێته هۆی بووژانه‌وه به ڕووی وڵاتانی ئه‌وروپادا.
هه‌ر له كاتی قسه‌كانی سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندیی ئه‌وروپا، نرخی یۆرۆ به‌رزتر بووه‌وه و گه‌یشته 1.1277 دۆلار، ئه‌مه‌ش به‌رزترین نرخه له‌وه‌ته‌ی مانگی یۆنیۆی ڕابردووه‌وه.
دۆلار ته‌نیا به‌رامبه‌ر یه‌نی ژاپۆنی به ڕێژه‌یه‌كی كه‌م به‌رز بووه‌ته‌وه و گه‌یشتووه‌ته 111.910 یه‌ن، به‌ڵام ئه‌مه‌ش ئه‌و ڕێژه‌یه نییه كه دڵخۆشكه‌ر بیٍَت، به تایبه‌تی ئێسته كه یۆرۆ له قۆناغێكی هه‌ڵكشاندایه.