پێشمەرگەیەك لەلایەن دوو برای دەكوژرێت

:: AM:10:28:29/06/2017 ‌


لە شارەدێی ڕزگاری سەر بە شارۆچكەی خەبات پێشمەرگەیەك لەلایەن دوو برای دەكوژرێت و پۆلیس دەڵێت، هۆكاری كوشتنی ئەم پێشمەرگەیە كێشەی كۆمەڵایەتیە.

ئەمڕۆ پێنجشەم 29ی حوزەیران، نەقیب ڕێباز زیوەر گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی هەولێر بە"وشە"ی ڕاگەیاند، ئێوارەی دوێنێ‌ سەعات چواری عەسر لەشارەدێی رزگاری سەر بەشارۆكەی خەبات هاووڵاتیەك بەناوی (ح،پ،م) پیشە پێشمەرگەیە و خیزاندارە  و خاوەن سێ  ژنە و تەمەن 30 ساڵە لەلایەن دوو برای خۆی دەست ڕێژی گولەی لێ دەكرێت دەكوژرێت.

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرنگاربوونەوەی توندوتیژی دەڵێت، لەسەر كێشەیەكی كۆمەڵایەتی كوژراوە دواتر دەست بەجێ نووسینگەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان لەشارۆكەی خەبات دەگاتە شوێنی رووداوەكە و دەردەكەوێت كە تاوانباران رایان كردووە نووسینگەی خەبات  تەرمەكە رەوانەی پەیمانگەی پزیشكی دادی هەولێر دەكات و هێلكاری شوینی رووداوەكە دەكات و دۆسیەی لێكۆلینەوە دەستی پێكردووە. 

ئەم ڕووداوە لەكاتێكدایە لەشەوی رابردوو لە گەرەكی ئاشتی لەشارۆكەی خەبات دوو هاووڵاتی دیكە لەسەر كێشەی كۆمەڵایەتی كوژران. 

شارۆكەی خەبات بەدووری 37 كیلۆمەتر دەكەوێتە باشووری ڕۆژئاوای شاری هەولێر ڕێگەی بەیەكەوە بەستنەوەی نێوان هەولێر و مووسڵە.
سەروین شێخانی




وشە - رامیار جەواد