نرخی ئەمڕۆی دراو و زێڕ لە كوردستان

:: AM:11:20:14/07/2017 ‌
نرخی دراو لە بازاڕەكانی كوردستان گۆڕانكاری بەرچاوی بەخۆیەوە بینیووە و بەردەوام نرخەكان گۆڕان كاریان بەسەردا دێت، بەهەمان شێوەش نرخی زێڕ بەرزبوونەوەی بەبڕێكی زۆر بەخۆیەوە بینووە.

ئەمڕۆ هەینی 14ی تەمووز، سەروەر ئاكرێی بەڕێوبەری كۆمپانیای"MARS GROUP" بۆ "وشە" نرخی زێڕ و دراوی لە بازاڕی هەولێر خستە ڕوو، كە نرخەكان گۆڕانكاری ئەو تۆیان بەسەردا نەهاتووە، بەمشێوەیەی خوارەوە‌ دانراوە:

نرخی زێڕ:

نرخی زێڕ لە بۆرسەی جیهانی و بازاڕەكانی ناوخۆ بەرزبوونەوەی‌ بەخۆوە بینیووە، یەك ئۆنسە بە 1223 دۆلارە بەهەمان شێوەی ڕۆژی پێنج شەمە جێگیر كراوە.

مسقاڵێك زێڕی عەیار 24: بە 248 هەزار دینار.

مسقاڵێك زێڕی عەیار 22: بە 225 هەزار دینار.

مسقاڵێك زێڕی عەیار 21: بە 218 هەزار دینار.

مسقاڵێك زێڕی عەیار 18: بە 186 هەزار دینار.

یەك لیرەی ئیماڕاتی ستاندارد: بە 336 هەزار دینار.

نرخی دراو: 

100 دۆلاری ئەمەریكی بەرامبەر بە 126.700 دینار.

100 یۆرۆ بەرامبەر بە 144.200 دینار.

100 پاوەنی بەڕیتانی بەرامبەر بە 163.000 دینار.

100 لیرەی توركی بەرامبەر بە 35.750 دینار.

100 هەزار تومەنی ئێرانی بەرامبەر بە 33.750 دینار.

1000 لیرەی سووری بەرامبەر بە 2250 دینار.

100 یۆڕۆ بەرامبەر بە 114دۆلار و 50  سەنت.

100 پاوەند بەرامبەر بە 129 دۆلار.



وشە - محەمەد میران