كۆمپانیای ڕینۆ به‌رهه‌مهێنه‌ری گه‌وره‌ی بواری ئۆتۆمبێلی فه‌ڕه‌نسی، ژماره‌ی پێوانه‌یی خۆی له‌م وه‌رزه‌ی ئه‌مساڵدا شكاند و توانی به ڕێژه‌ی 10.4% فرۆشی به‌رز بكاته‌وه، به تایبه‌تی دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ وڵاتی ئێران.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م، كۆمپانیاكه ڕای گه‌یاند، ته‌نیا ئۆتۆمبیلی بچووك یه‌ك ملیۆن و 880 هه‌زار دانه‌یان له مانگی كانوونی دووه‌م تا یۆنیۆ فرۆشتووه و ڕێژه‌ی به‌رهه‌می جیهانییشیان بۆ 2.6% به‌رز كردووه‌ته‌وه.
له ئه‌وروپاش فرۆشی ڕینۆ، به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رچاوی به ڕێژه‌ی 5.6% بینیوه، ئه‌مه‌ش گه‌شه‌یه‌كی به‌رچاوه و كۆمپانیاكه ئومێدیان هه‌یه له داهاتوودا بگه‌نه ئاستێكی ڕكابه‌ریی زیاتر.
جێی ئاماژه‌یه، كۆمپانیای ڕینۆ، خاوه‌ندارێتی كۆمپانیای نیسانی ژاپۆنیشی ده‌كات، ئه‌ویش به هه‌مان شێوه ئه‌مساڵ ڕێژه‌ی فرۆشی به‌رز بووه‌ته‌وه.
كۆمپانیاكه ئومێدی ئه‌وه‌یان هه‌یه، له وڵاتانی وه‌ك ڕووسیا، به‌ڕازیل، ئێران و چه‌ند وڵاتێكی تر، هێشتا به‌ره‌و پێشتر بڕۆن.