گۆرانیبێژ "وه‌حید عه‌لی نه‌ژاد" نوێترین گۆرانی بڵاوده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 20ى تهمووز، وه‌حید عه‌لی نه‌ژاد به"وشه"ى راگه‌یاند، "چڕا" ناوی نوێترین به‌رهه‌می گۆرانیمه و به زمانی فارسییه و به كوردی به مانای "بۆچی" دێت.
زیاتر گوتى، ئه‌و به‌رهه‌مه له تاران له لایه‌ن "پویا میلانی" كاری ئاواز و میوزیكی بۆ كراوه و تێكسته‌كه‌ی له لایه‌ن "سه‌عید ره‌زا" نوسراوه.
وه‌حید ئاماژه‌ى دا كه حه‌زده‌كات هه‌رجاره و به زمانێك گۆرانی بڵێت تا بتوانێت روویه‌كی جوانی كورد پیشانی دنیا بدات.