وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و گه‌یاندنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان داهاتی مانگی حوزه‌یرانی ساڵی 2017ى بڵاو كرده‌وه كه زیاتر له 3 ملیار 55 ملیۆن دیناری عێراقییه .
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 20ى تهمووز، وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و گه‌یاندنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان راگه‌یه‌نراوێكى بڵاو كرده‌وه كه تێیدا داهاتى مانگى حوزه‌یرانى ئه‌مساڵى ئاشكرا كردووه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا كۆی ته‌واوی داهاتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌ت و هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و سلێمانی تێدایه.
به‌گوێره‌ی خشته‌ی ئاماژه‌پێكراو له‌م ماوه‌یه‌دا داهاتی وه‌زاره‌ت سێ ملیار و پێنج سه‌دو سی و دوو ملیۆن و سه‌د و شازده هه‌زار و حه‌فتاو پێنج دیناری عێراقییه .
بڕی ئه‌و داهاته‌ی به دینار دیاری كراوه و له خشته‌یه‌كی وردبینی بۆكراودا بڵاو كراوه‌ته‌وه و داهاتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتییه‌كانی هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و سلێمانی و پۆسته و گه‌یاندن و گواستنه‌وه‌ی زه‌مینی و هێڵی ترام وای و كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی یه.
خشته‌ى ئاشكرا كردنى داهاته‌كه: