هاوسنووریى پێنجوێن وه‌ك به‌شێك له پارێزگاى سلێمانى له‌گه‌ڵ ئێران، وای كردووه به‌رده‌وام له‌ژێر مه‌ترسى هاورده‌كردنى خۆراك و ماده‌ى ئێكسپایه‌ر بێت له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، ئێسته له رێگه‌ى پڕۆژه‌یه‌كى تایبه‌ته‌وه هه‌وڵى دوورخستنه‌وه‌ى ئه‌و مه‌ترسییه له پێنجوێن ده‌درێت.
د. سه‌عید ئه‌حمه‌د سه‌رپه‌رشتیاری پڕۆژه‌ی بره‌ودان به‌سه‌لامه‌تی كوالێتی خۆراك له پێنجوێن به "وشه"ى راگه‌یاند، "پڕۆژه‌كه‌مان له‌رووى ناوه‌ڕۆكه‌وه له چه‌ند به‌ش و خاڵێك پێك هاتووه، هاوكات هه‌ر له ناوه‌ڕۆكه‌كه‌دا رێنوێنیی تایبه‌ت دانراوه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شدارن و خاڵیان پێ ده‌درێت و به‌پێى پڕۆژه‌كه، نمره ده‌درێته ئه‌و كه‌سه‌ی به‌شداره، بۆ ئه‌وه‌ش سه‌ره‌تا پێویسته خولێكی تایبه‌ت به‌سه‌لامه‌تی خۆراك ببینێت، دواتریش بڕوانامه‌ی به‌شداربوونی پێ ده‌درێت".
ئه‌و ده‌ڵێ، "قۆناغی كۆتای پڕۆژه‌كه خۆی ده‌بینێته‌وه له‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ى دیاری كراون، بۆ خه‌ڵك ئاشكرا ده‌كرێت و پاشانیش لیژنه‌ی تایبه‌تی بۆ ده‌نێرین تا چێكی خاڵه‌كان بكاته‌وه و بزانرێت تاچه‌ند خاوه‌ن دووكان و فرۆشگه‌كان جێبه‌جێیان كردووه".
روونى كرده‌وه، "پڕۆژه نوێیه‌كه‌ى پێنجوێن، هه‌ریه‌ك له خاوه‌ن دووكان و رێستۆرانت و كه‌بابخانه و گۆشتفرۆش و شیرینیفرۆشه‌كان و سۆپه‌رماركێته‌كان ده‌گرێته‌وه، ئه‌وه‌ش یه‌كه‌م جاره له سنووره‌كه‌دا و بگره له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێت".
"ئامانجی سه‌ره‌كی پڕۆژه‌كه، دروستكردنی زۆنێكه بۆ سه‌لامه‌تی خۆراك له شارۆكه‌كه‌دا و هاندانی دووكانداره‌كانیشه كه خۆیان به‌شێك بن له‌تیمی پاراستنی هاووڵاتییان له خۆراكى به‌سه‌رچوو و دووركه‌وتنه‌وه له كاڵای خراپ"، سه‌رپه‌رشتیارى پڕۆژه‌كه واى گوت.
زانا ره‌حمان قایمقامى شارۆكه‌ى پێنجوێن بۆ "وشه"ى روون كرده‌وه، "له‌پێناو پاراستنى ته‌ندروستیى هاووڵاتییان، دواى راوێژ و گفتوگۆیه‌كى چڕ‌وپڕ له‌گه‌ڵ لێپرسراوى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ڤێتێنه‌رى پێنجوێن، بیرمان له‌وه كرده‌وه كه چى بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین باشتر بایه‌خ و گرنگى به‌ته‌ندروستى هاووڵاتییان بده‌ین و بیانپارێزین، له‌هه‌ر ئه‌گه‌رێك كه به‌هۆى ماده خۆراكییه‌كانه‌وه دووچارى ته‌ندروستییان بێت".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، "ده‌ستمان كردووه به‌ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌یه‌كى بوارى ته‌ندروستى كه پێوه‌ندى راسته‌خۆى به‌هاووڵاتییان و به‌تایبه‌تیش خاوه‌نكار و پیشه‌كانه‌وه هه‌یه، به به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پڕۆژه‌كه پێك هاتووه له ده‌ستنیشانكردنی ژماره‌یه‌كی زۆر له دووكان له‌ناو شارۆكه‌كه‌ماندا كه ئامانج لێى دیاریكردن و دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی دڵنیایییه و تایبه‌ته به سه‌لامه‌تی خۆراك".
قایمقامى پێنجوێن ئاماژه‌ی دا، "له‌رێى جێبه‌جێكردن و خستنه بوارى كرداری سه‌لامه‌تی خۆراكه‌وه، مه‌به‌ستمانه ناوچه و شوێنه‌كانی تری كوردستان چاو له‌م كاره‌ی ئێسته‌ی پێنجوێن بكه‌ن و گرنگى به‌ته‌ندروستى هاونیشتمانییان بدرێت".
ئاشكرای كرد، "ئه‌و پڕۆژه‌یه ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه و خاوه‌ن دووكان و سوپه‌رماركێته‌كان، پابه‌ندبوون به‌ڕێنوێنییه‌كانه‌وه كه ئامانجی پڕۆژه‌كه دروستكردنی زۆنێكه بۆ سه‌لامه‌تی خۆراك و هاندانی دووكانداره‌كانیشه، كه خۆیان به‌شێكن له تیمی پاراستنی هاووڵاتییان له خۆراك و كاڵای خراپ".
ره‌حیم پێنجوێنى خاوه‌ن ماركێت و به‌شدارێكى پڕۆژه‌كه بۆ "وشه"ى دووپات كرده‌وه، "گرنگى پڕۆژه‌كه له‌وه‌دایه كه له‌یه‌ك كاتدا ده‌توانێت هه‌م ئێمه و هه‌م خه‌ڵكیش سوودمه‌ندبن به‌وه‌ى كه ماده‌ى خۆراكى پاك و خاوێن و ته‌ندروستى بده‌ینه خه‌ڵك و هه‌روه‌ها خه‌ڵكیش هه‌م له‌رووى ته‌ندروستى دڵنیا ده‌بن و هه‌میش زیاتر متمانه‌یان به‌و به‌رهه‌مانه ده‌بێت كه دووكانداره‌كان ده‌یفرۆشن".
شارۆكه‌ى پێنجوێن له‌رووى كارگێڕییه‌وه سه‌ر به‌پارێزگاى سلێمانییه و نزیكه‌ى 96 كیلۆمه‌تر لێوه‌ى دووره و ده‌كه‌وێته باكوری خۆرهه‌ڵاتى سلێمانییه‌وه، له شاره‌دێیه‌كانى ناڵپارێز و گه‌رمك و زیاتر له250 گوند پێك دێت و ژماره‌ى دانیشتووانه‌كه‌شى نزیكه‌ى 50 هه‌زار كه‌س ده‌بێت.
وشه/ رێبین پێنجوێنى