دوو ساڵە تا ئەم رادەیە نرخی دۆلار بەرامبەر بە یۆرۆ نزم نەبووە

:: PM:12:28:22/07/2017 ‌

نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی دنیا لە دابەزیندایە و گەیشتووەتە نزمترین ئاستی لە ١٠ مانگی رابردوودا و ئەو دابەزینەش كاریگەریی خراپی لەسەر بۆڕسەی ئەمەریكا كرد.

بەگوێرەی رۆیتەرز، هۆكاری سەرەكی دابەزینی نرخی دۆلار ئەو پەیامانەیە كە وەبەرهێنەران لەبارەی بڕیارەكانی ئەم دواییەی بانكی ناوەندیی ئەوروپا بە دەستیان گەیشتووە و هەست بە كۆمەڵێك لەمپەر لە بەردەم پڕۆژەكانی ترەمپ لە ئەمەریكا دەكەن.

هاوكات بەرزبوونەوەی نرخی یەن و زیڕیش ئاماژەی تر دەردەخەن و وەبەرهێنەران بەهۆی ئەو هەوراز و نشێوەی لە بازاڕدا هەیە، روو لە كڕینی زێڕ دەكەن.

دوێنی هەینی نرخی یۆرۆش بەرامبەر بە دۆلار بەرز بووەوە و گەیشتە بەرزترین ئاستی لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا.

دابەزینی نرخی دۆلار هۆكار بووە لەوە پێنوێنی بۆڕسە لە ئەمەریكا دابەزین تۆمار بكات.

بەگوێرەی xe ئێستە نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمەریكی هاوتایە لەگەڵ ٨٥ یۆرۆ، لە كاتێكدا شەش مانگ لەمەوبەر ١٠٠ دۆلاری ئەمەریكی هاوتا بوو لەگەڵ ٩٦ یۆرۆ.

ئەوەی جگەی سەرنجە ئەوەیە نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزە و ئەمڕۆ ١٠٠ دۆلاری ئەمەریكی بە ١٢٧ هەزار دینار دەفرۆشرێت، ئەگەر نرخی دۆلار بەهای شەش مانگ لەمەوبەری هەبووایە، ئێستە لە بەرامبەر دیناردا بۆ سەرووی ١٣٠ هەزار دینار بەرز بووبووەوە.





وشە - سلێمان تاشان