ئێكسۆن مۆبیل سكاڵا لەسەر حكوومەتی ئەمەریكا تۆمار دەكات

:: PM:01:05:22/07/2017 ‌

بەهۆی بەزاندنی سزا سەپێنراوەكانی سەر رووسیا، حكوومەتی ئەمەریكا سزای ئێكسۆن مۆبیل دەدات و كۆمپانیای ناوبراویش سكاڵای دژ تۆمار دەكا و بڕیارەكەی بە نادادپەروەرانە دەزانێت.

كۆمپانیای ئێكسیۆن مۆبیل سكاڵایەكی دژی حكوومەتی ئەمەریكا تۆمار دەكات دوای ئەوەی لەلایەن حكوومەتەوە سزای دوو ملیۆن دۆلاری بەسەردا بڕایەوە بەهۆی تۆمەتباركردنی بە بەزاندنی سزا سەپێندراوەكانی سەر رووسیا لەلایەن كۆمپانیای ناوبراو.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكی ئاشكرای دەكات، بەهۆی ئەوەی كۆمپانیای ئێكسیۆن مۆبیل مامەڵەی لەگەڵ ئیگۆر سیشین سەرۆكی كۆمپانیای رۆسنەفت گەورە كۆمپانیای بەرهەمهێنانی نەوتی رووسی كردووە كە ئیگۆر ناوی لە لیستی سزا سەپێندراوەكانی ئەمەریكا هەیە، بۆیە سزای دوو ملیۆن دۆلاری بەسەردا سەپێنراوە.

واشنتن لە مانگی ئاداری ساڵی 2014 كۆمەڵێك سزای بەسەر مۆسكۆ سەپاند دوای رووداوەكانی دوورگەی قرم كە كێشە كەوتە نێوان رووسیاو ئۆكراین.

هاوكات وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا لە مانگی نیسانی 2014، ناوی سەرمایەداری رووسی سیشینی خستە ناو لیستی سزادراوان.
لەكاتێكدا سەپاندنی سزا بەسەر رووسیا لەلایەن ئەمەریكاوە، ریكس تیلرسون سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای ئێكسیۆن مۆبیل رێككەوتنی لەگەڵ رۆسنەفت لە ساڵی 2013 كردووە، بەهۆیەوە ناوبراو رێزلێنانی هاوڕێیەتی رووسیای پێ بەخشراو لەكاتی خۆیشیدا دژی سزادانی ئێكسۆن مۆبیل وەستایەوە.

ریكس تیلرسۆنی تەمەن 64 ساڵ، لە كانوونی یەكەمی 2016 لەلایەن دۆناڵد ترەمپ دەستنیشان كرا وەك وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا.
بەگوێرەی بەیاننامەیەكی ئێكسیۆن مۆبیل، بەهۆی سزاكانی حكوومەتی ئەمەریكا بەسەر كۆمپانیاكە، ساڵی 2014 زیاتر لە ملیارێك دۆلار زیانی بەركەوتووە، دەڵێت "بڕیارەكەی حكوومەت نادادپەروانەیە".

بەڵام حكوومەتی ئەمەریكا لە نوێترین هەڵوێستیدا لە مانگی نیسانی رابردوو، رای گەیاند كە بەنیاز نین سزاكان لەسەر رووسیا هەڵبگرن بۆ خاتری ئێكسیۆن مۆبیل یان گرێبەستەكەی ئێكسۆن هەڵاوێرد بكرێت لە لیستەكەدا.




وشە - فه‌رمان سادق