لە سۆران تەرمی ئافرەتێك دۆزرایەوە

:: PM:10:19:23/07/2017 ‌

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران ئاشكرای دەكات كە تەرمی ئافرەتێك لە سەر رێگەی سیتكان – دیانا دۆزراوەتەوە و تا ئێستەش كەس خۆی لێ نەكردووەتە خاوەن.

ئەمڕۆ یەكشەم 23ی تەمووز نەقیب هاوار ئەرگۆشی گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران بە "وشە"ی راگەیاند، بەرەبەیانی دوێنێ شەموو ئافرەتێك لە سەر رێگەی سیتكان لە سنووری سۆران لە شوێنێكی چۆڵ بە كوژراوی دۆزراوەتەوە.

ئەرگۆشی ئاشكرای دەكات، تەرمەكە نەناسراوە و پێ دەچێ تەمەنی لە سەرووی پەنجا ساڵدا بێت و تا ئێستەش هیچ كەسێك بەدوایدا نەهاتووە و هیچ شوێنەوارێكی گولە لەسەر جەستەیەوە دیار نییە.

ناوبراو دووپاتی كردەوە،  بەمەستی هۆكار و چۆنیەتی گیان لەدەستدانی رەوانەی پزیشكی دادی كراوە و بە پێی جۆری كەوتنەكە بێ دوای گیان لە دەستدانی لە وێ فڕێ دراوە، پۆلیسی سۆران داوای  لە هاووڵاتییان كرد كە هەر زانیارییەكیان هەبێت لە ونبوونی ئافرەتێكی بەتەمەن ئاگەداریان بكەنەوە.

بەپێی ئامارە فەرمییەكان ئەمساڵ لە دەڤەری سۆران نزیكەی 30 ئافرەت بە گولە و سووتان بوونەتە قوربانی.

سۆران/ موڕشید برادۆستی   





وشە - مه‌حموود ئیسماعیل