به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی بازرگانى له وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له‌باره‌ى ده‌روازه سنوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان دڵنیایی ده‌داته هاووڵاتییان و ده‌ڵێت، به‌هیچ جۆرێك داخستنى ده‌روازه‌كان له ئارادا نییه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 24ى ته‌مووز، نه‌وزاد ئه‌دهه‌م به‌رێوه‌به‌رى گشتیی بازرگانى له وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به"وشه"ى راگه‌یاند، دڵنیایی ده‌ده‌ینه هاووڵاتییان به هیچ جۆرێك بابه‌تى داخستنى ده‌روازه سنوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له ئارادا نییه و ته‌نیا ده‌نگۆى هاووڵاتییانه و هیچ بنه‌مایه‌كى نییه.
زیاتر گوتى، هه‌رێمى كوردستان ئێسته له‌و ئاسته ده‌رچووه كه وڵاتانى دراوسێ ده‌روازه‌ى سنوورى له‌گه‌ڵدا دابخه‌ن و به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.
له‌باره‌ى ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ى باس له گرانبوونى كه‌لوپه‌ل ده‌كه‌ن له بازاڕه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ئه‌و به‌رپرسه‌ى وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى گوتى، دڵنیاین له‌وه‌ى هیچ كاڵایه‌ك گران نابێت و نه‌بووه، ئه‌وه‌شى پێوه‌ندى به كڕینى گه‌نم هه‌یه ئه‌وه ئه‌و بازرگانانه‌ن كه له خوارووى عێراق دێنه هه‌رێمى كوردستان و ده‌یكڕن.
لێدوانى ئه‌و به‌رپرسه‌ى وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى له‌كاتێدایه كه ئێسته له‌ناو هاووڵاتییاندا ده‌نگۆى داخستنى ده‌روازه سنوورییه‌كان و گرانبوونى نرخى كه‌لوپه‌ل هه‌یه و لایه‌نى پێوه‌ندیدار و وه‌زاره‌تى بازرگان‌یش ئه‌وه ره‌ت ده‌كاته‌وه.