له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان راى گه‌یاندووه كه دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى ئایارى فه‌رمانبه‌ران ده‌ستى پێ كردووه، به‌ڵام ماوه هه‌فته‌یه‌كه ته‌نیا مووچه‌ى یه‌ك وه‌زاره‌ت دابه‌ش كراوه.
وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رۆژى 16ى ته‌مووز دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى ئایارى راگه‌یاند كه ده‌كاته یه‌كشه‌مى رابردوو، به‌ڵام له‌وكاته‌وه تا ئێسته كه ئه‌مڕۆ 24ى ته‌مووزه ته‌نیا مووچه‌ى یه‌ك وه‌زاره‌ت دابه‌ش كراوه كه وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌یه.
ئه‌م دواكه‌وته‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان ناڕه‌زایى لێ كه‌وتۆته‌وه به تایبه‌ت كه مانگى پێشوو زووتر له‌كاتى خۆى فه‌رمانبه‌ران مووچه‌كانیان پێدرا.
پێشتر سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌ت له وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به"وشه"ى راگه‌یاندبوو كه بریكارى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى راى گه‌یاندووه تا كۆتاى ئه‌ممانگه ته‌واوى دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان مووچه وه‌رده‌گرن، به‌ڵام تا ئێسته خشته‌ى دابه‌شكردنى مووچه رانه‌گه‌یه‌نراوه.
جیا له‌وانه پێشتر، سه‌فین دزه‌یى گوته‌بێژى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان راى گه‌یاندبوو كه به هۆی كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكی نێوان بانكی نێره‌ر و بانكی وه‌رگر چه‌ند ڕۆژێك پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی پاره په‌كی كه‌وتبوو، به‌ڵام له كۆتاییدا كێشه‌كه چاره‌سه‌ر كرا و ئێسته پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی داهاتی نه‌وت له نێوان هه‌ردوو بانكه‌كه‌دا به شێوه‌یه‌كی ڕێك و پێك به‌ڕێوه ده‌چێت.