لیندا ده‌بلیو یه‌كێك له‌و كچه قوتابییانه‌ى كه‌وته بۆسه‌ى كرده‌وه‌گه‌لى زۆره‌ملێى داعش له به‌رامبه‌ر كچانى لاواز به مه‌به‌ستى گواستنه‌وه‌یان بۆ مووسڵ كه به‌م دواییانه له‌لایه‌ن سوپاى عێراق له‌گه‌ڵ چوار كچى تر‌ى ئه‌ڵمان گیرا.
شانه نووستووه‌كانى داعش له وڵاتانى ئه‌وروپا، كاریگه‌ری گه‌وره‌یان دانا له هاندانى ئه‌وروپییه‌كان بۆ ئه‌و به‌هه‌شته‌ى پڕوپاگه‌نده‌یان بۆ ده‌كرد، به‌تایبه‌ت هه‌رزه‌كار و لاوازه‌كان كه به‌هۆیه‌وه هه‌زاران گه‌نجی ئه‌وروپییان په‌لكێشی ناو ئاگر و شه‌ڕ كرد.
لیندا ده‌بلیو خه‌ڵكى شارۆكه‌ى پۆلسنیتسی نزیك دریسدن وڵاتى ئه‌ڵمانیایه، له ته‌مووزی ساڵى رابردوو كه‌سوكارى ئاگادار ده‌كاته‌وه كه له‌گه‌ڵ هاوڕێ كچه‌كانى پشووى كۆتای هه‌فته به‌سه‌ر ده‌بات، به‌ڵام گه‌شت بۆ فرانكۆفۆڕت ده‌كات و له‌وێشه‌وه به‌ره‌و ئیستانبوڵ به‌ر له‌وه‌ى بچێته سووریا و دواتر عێراق.
لیندا (16)ساڵ، له‌گه‌ڵ چوار كچى تر‌ى ئه‌ڵمان له‌لایه‌ن سوپاى عێراق له یه‌كێك له تونێله‌كانى داعش له شاری مووسڵی كۆن ده‌گیرێت، به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى پۆلیسی ئیتحادی. پۆلیس ده‌ڵێ راهێنانى نیشانشكێنى له‌لایه‌ن داعشه‌وه بینیوه.
رۆژنامه‌نووس ده‌یڤد چارته‌ر، پێشبینى ئه‌وه ده‌كات كه لیندا له رێى ئینته‌رنێته‌وه كه‌وتووه‌ته داوی خۆشه‌ویستیى پیاوێك كه پێوه‌ندی هه‌بووه به رێكخستنه‌كانى داعش، هه‌ر ئه‌ویش رێى چوونى لینداى بۆ له فرانكفۆرته‌وه بۆ ئیستانبوڵ رێك خستووه.
چارته‌ر له به‌دواداچوونه‌كه‌ى كه رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكى بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ده‌ڵێ ئه‌و پیاوه‌ى له ئه‌ڵمانیا لینداى ره‌وانه‌ى ئیستانبوڵ كردبوو، ناوناونیشانى ژنێكى به‌ناوی (ئوم مه‌ریه‌م) به لیندا داوه تا دواى گه‌یشتنى به سووریا بچێته لاى. دواى پێشوازی (ئوم مه‌ریه‌م) لیندا وه‌ك (بووكێكی جیهادی) ناو ده‌با، به‌ر له ده‌ستپێكردنى كرده‌وه‌گه‌لى مووسڵ، ره‌وانه‌ى مووسڵی ده‌كه‌ن.
دایكی لیندا ده‌ڵێ، "هه‌ست به‌داڕووخان ده‌كه‌م له‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ى به‌رامبه‌ر به كچه‌كه‌م كراوه و له شووشتنه‌وه‌ى مێشكى، هه‌روا له رازیكردنى به جێهێشتنى وڵات و شاردنه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌وانه له من".
كاترینا وینزل دایكى لیندا ده‌ڵێ، "كاتێك كچه‌كه‌ى دواى به‌سه‌ربردنى پشووه‌كه‌ى نه‌گه‌ڕایه‌وه ماڵه‌وه، پاش ماوه‌یه‌ك ژووره‌كه‌ی پشكنیوه، به‌رماڵێكى نوێژكردن و ئه‌ژمارێكى فه‌یسبووكی نه‌ناسراو له‌سه‌ر لاپتۆته‌كه‌ى هه‌بووه. دیار بوو لیندا پێوه‌ندى هه‌بووه له‌گه‌ڵ كه‌سێكى تر له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست".
"نوێژ بكه، كۆتای له به‌رده‌مه" ئه‌مه یه‌كێكه له‌و نامانه‌ى بۆ لیندا هاتووه وه‌ك دایكى ئاشكرای كردووه.
ئه‌و ده‌مه‌ى لیندا ماڵه‌وه‌ى جێ هێشت ته‌مه‌نى ته‌نیا 15 ساڵ بوو، یه‌كێكه له‌و 50 كچانه‌ى خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵان كه چوونه‌ته سووریا و عێراق. ژماره‌ى ئه‌ڵمانه‌كانى ریزى داعش به گشتى وه‌ك ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌و وڵاته ئاشكرایان كردووه 930 كه‌سن.
گرووپی (ئه‌حرار ئه‌لشام) لیندا له‌سه‌ر سنووری نێوان توركیا و سووریا له ده‌روازه‌ى باب ئه‌لهه‌وا له مانگى ئابی ساڵى رابردوو ده‌گرن، دواى خۆ ناساندنى و پێدانى ناونیشانى (ئوم مه‌ریه‌م)، ده‌یگوازنه‌وه بۆ گرووپی (جوند ئه‌لئیسلام).
هاوڕێیانى لیندا له قوتابخانه‌ی شارۆكه‌كه‌یان ده‌ڵێن لیندا قوتابییه‌كى زیره‌ك بووه، به‌ڵام دواى جیابوونه‌وه‌ى كاترینای دایكی و له رینه‌ری باوكی، دووچاری دووره‌په‌رێزی بووه. لیندا له‌گه‌ڵ دایكی و تۆماسی مێرده نوێیه‌كه‌ى دایكی ده‌ژیا.
ئه‌نجێلا ئیهربنبرگ یه‌كێ له دراوسێكانى لیندا كه چارته‌ر قسه‌ى له‌گه‌ڵ كردووه، ده‌ڵێ "لیندا منداڵێكى له‌سه‌رخۆ و هه‌ستیار بوو، ئه‌و له دۆخێك‌دا ده‌ژیا كه ئه‌سته‌م بوو لێى تێبگه‌ى".
له بنه‌ڕه‌تدا لیندا كریستانێكى پڕۆتستانتی بوو، دواتر چیتر پابه‌ندى هاتوچۆی كڵێسا نه‌بوو.
ماریا گرونر یه‌كێ له ره‌هبه‌نه‌كانى كڵێسای ویتسن ده‌ڵێ" لیندا كچێكى له‌سه‌ره‌خۆ بوو، به‌ڵام به‌مدواییه نه‌یده‌ویست به‌شداری كڵێسا بكات".
له به‌دواداچوونه‌كه‌ى نیویۆرك تایمز، پێشبینى ئه‌وه ده‌كات كه لیندا له‌گه‌ڵ یه‌كێك له بانگخوازه ئیسلامییه‌كانى هامبۆرگ پێوه‌ندى هه‌بووه و به‌نهێنى زمانى عه‌ره‌بی خوێندووه. دایكى ده‌ڵێ "كه زانیم گرنگى به ئیسلام ده‌دات، قورئانێكم به دیاری پێ دا، به‌ڵام نه‌مزانى كرداره‌كانى پاڵى پێوه ده‌نێت بۆ چوونه ناو داعش و گرووپه تیرۆریستییه‌كان".
لیندا له دایكى شاردووه‌ته‌وه كه له مانگی ره‌مه‌زان به رۆژوو بووه، پێى گوتووه كه پارێزی ده‌كات، دایكی ده‌ڵێ "ته‌نانه‌ت وای لێ هاتبوو جلوبه‌رگى فراوان و قورسی له‌به‌ر ده‌كرد ته‌نانه‌ت له وه‌زری هاوینیش، ئه‌مه‌ش سه‌رنجی پۆلیسی راكێشا و بانگهێشت كرا بۆ لێپێچینه‌وه به تۆمه‌تى هه‌بوونى پێوه‌ندی به گرووپه توندڕۆكان له ویلایه‌تى ساكسونیا".
له كۆتای به‌دواداچوونه‌كه‌ی نیویۆرك تایمز، لیندا پێش بزربوونى به‌ماوه‌ى شه‌ش مانگ ده‌ركه‌وتووه به ته‌نیا گه‌شتى به شه‌مه‌نده‌فه‌ر كردووه، هه‌روا كارتى دڵنیایی دایكیشی دزیوه بۆ كڕینى تكیتى چوون بۆ ئیستانبوڵ له مانگی ته‌مووزی رابردوو.
دایكی ده‌ڵێ "پێمى گوت ده‌چێت بۆ پشووى كۆتای هه‌فته له‌گه‌ڵ هاوڕێ كچه‌كانى، به‌ڵام رۆیشت و نه‌گه‌ڕایه‌وه".