خشتەی نوێی مووچە راگەیەنرا

:: PM:03:52:25/07/2017 ‌
وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشكردنی مووچەی چەند دامەزراوەیەكی ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ سێشەم 25ی تەمووز، وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕای گەیاند، ڕۆژانی‌ چوارشەم و پێنجشەم، بەرواری‌ 26 و 27ی تەمووز مووچەی‌ مانگی‌ پێنجی‌ "ئەنجومەنی‌ ئاسایش و دەزگای‌ گشتی‌ ئاسایش" دابەش دەكرێت.

ڕۆژی‌ یەكشەم،  30 تەمووز، مووچەی‌ "خانەوادەی‌ شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی‌ سیاسی‌" و مووچەی‌ مانگی‌ پێنجی‌ ساڵی‌ 2017 ی‌ "وەزارەتی‌ شەهیدان و ئەنفالكراوان" دابەش دەكرێت.

هەروەها ڕۆژی‌ دوو شەم، بەرواری‌ 31ی تەمووز، مووچەی‌ مانگی‌ پێنجی‌ ساڵی‌‌ ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت.
-وەزارەتی‌ دارایی و ئابووری‌
-وەزارەتی‌ تەندروستی‌
-دەزگای‌ مین
-كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هەڵبژاردنەكانی‌ كوردستان
-دەستەی‌ دەسپاكی‌
-دەستەی‌ وەبەرهێنان
دەستەی‌ ژینگە
-ناوچە كوردستانیەكانی‌ دەرەوەی‌ ئیدارەی‌ هەرێم
-دەستەی‌ مافی‌ مرڤ
-دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی



وشە - سه‌رخێڵ هاشم