به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی دابه‌شكردنى كاره‌باى هه‌ولێر راى گه‌یاند كه هه‌وڵیان داوه كێشه‌ى كاره‌با له شارى هه‌ولێر به چه‌ند ڕێگه‌یه‌ك چاره‌سه‌ر بكه‌ن و رۆژانه 12 بۆ 14 سعات كاره‌با به هاووڵاتییان بده‌ن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 25ى ته‌مووز، له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی دابه‌شكردنى كاره‌باى هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌رى ئاوى هه‌ولێر ئاماده بوون.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێردا، حوسێن حه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی دابه‌شكردنى كاره‌باى هه‌ولێر راى گه‌یاند، هه‌وڵیان داوه كه كێشه‌ى كاره‌با له شارى هه‌ولێر به چه‌ند ڕێگه‌یه‌ك چاره‌سه‌ر بكه‌ن و له ئێسته‌دا كاره‌باى ناوچه‌كانى پیشه‌سازى و فه‌رمانگه‌كان به پێى خشته دابه‌ش ده‌كرێت.
زیاتر گوتى، هه‌ولێر پێویستى به هه‌زار و 900 مێگاوات كاره‌با هه‌یه، به‌ڵام له ئێسته‌دا ته‌نیا 900 مێگاوات به‌رهه‌م ده‌هێنرێت و ئه‌وه‌ش پێویستییه‌كانى شاره‌كه پڕ ناكاته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی دابه‌شكردنى كاره‌باى هه‌ولێر روونى كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر كێشه‌ى ته‌كنیكیی نه‌بێت، ده‌توانرێت له ئێسته‌دا رۆژانه 12 بۆ 14 سعات كاره‌با بۆ هه‌ولێر دابین بكرێت.
هاوكات چنار جه‌لال ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر به"وشه"ى راگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆدا تاوتوێ چه‌ند پرسێك كراوه و روونكردنه‌وه له‌باره‌ى كێشه‌ى ئاو و كاره‌با له هه‌ولێر دراوه.
ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر 49یه‌مین كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایى بوو كه ئه‌نجامی دا و له ماوه‌ى چه‌ند دانیشتنى رابردووش‌دا چه‌ند به‌رپرسێكى ئیدارى شارى هه‌ولێرى بانگێشت كردبوو.