کۆمپانیای شیڵی شاهانەی بەریتانی لەگەڵ وەزارەتی نەوتی ئێران گرێبەستێکیان ئەنجامدا

:: PM:09:47:09/10/2016 ‌

پێگەی وەزارەتی نەوتی ئێران (شانا) رایگەیاندووە، ئەمڕۆ یەکشەمم، رۆیاڵ داچ شیڵ، یاداشتی لێکتێگەیشتنیان لەگەڵ کۆمپانیای نشتمانی پترۆکیمیای ئێرانی، واژوو کردووە، بە ئامانجی هاوکاری لە بواری پترۆکیمیای.

هانز نیگکامپ، بەڕێوەبەری کارگێڕی تایبەتمەند بە کاروباری ئێران لە شیڵ، گووتی، یاداشتی لێکگەیشتنمان واژوو کردووە دوای مانگێک لە گفتوگۆ لە نێوان هەردوو کۆمپانیا.

گووتی، باوەڕمان وایە دەتوانین پرۆژەی هاوبەش لە بواری پترۆکیمیایی لەگەڵ کۆمپانیای نشتمانی بۆ پترۆکیمیای.

جێگری وەزیری نەوتی ئێران و سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای نشتمانی بۆ پترۆکیمیای لە ئێران، مەرزیە شاهدائی، دەڵێت، زیاد کردنی بەرهەمی پترۆکیمیای بۆ 160 ملیۆن تەن تا ساڵی 2025، ئێستەش 60 تەن بەرهەممان هەیە.



وشە/ رۆیتەرز، رێبین محەمەد



وشە - باز ئه‌حمه‌د