سبه‌ى مووچه‌ى ئه‌م شوێنانه دابه‌ش ده‌كرێت
به‌پێى خشته‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان، سبه‌ى مووچه‌ى مانگى شه‌شى چه‌ند یه‌كه‌یه‌كى هێزى پێشمه‌رگه دابه‌ش ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش دوابه‌دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ دابه‌شكردنى مووچه ده‌ستى پێ كرد.
به‌پێى خشته‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى شه‌شى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه، راگه‌یه‌نراوه كه رۆژانی دووشه‌م و سێشه‌م 14و 15ی ئابی 2017، مووچه‌ی مانگی شه‌شی ساڵی 2017 ی یه‌كه‌كانی 80 و 70 ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دابه‌ش ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى تا رۆژى پێنجشه‌م خشته‌ى مووچه‌ى راگه‌یاندووه و پێشبینى ده‌كرێت هه‌فته‌ى داهاتوو خشته‌یه‌كى فراوانى مووچه بڵاو بكرێته‌وه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه له چه‌ند رۆژى رابردوودا دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى نیسانی خانه‌نشیان كۆتایى هات.
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم