به‌رهه‌مهێنانی سماق له شارۆكه‌ی ئاكرێ، به تایبه‌تی له دوڵی "نه‌هله" له رووی چه‌ندایه‌تی و چۆنێتییه‌وه، به قسه‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه له هه‌رێمی كوردستان یه‌كه‌مه، به‌ڵام بوونی په‌كه‌كه و بۆردمانی به‌رده‌وامی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا، 50%ی سماقی ئه‌و ناوچه‌یه نه‌چێنراوه.
عه‌بدولخالق زاده ره‌زوانێكی سماقه له دوڵی نه‌هله، پێی وایه كه ئه‌مساڵ به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانی رابردوو، سماقێكی زۆریان به‌رهه‌م هێناوه و به "وشه"ی گوت، ساڵ له دوای ساڵ به‌رهه‌مهێنان و چاندنی سماق له گونده‌كه‌مان به‌ره‌و باشتر ده‌چێت، ته‌نیا له گونده‌كه‌مان زیاتر له 200 ره‌زی سماق به تێكڕای سێ هه‌زار بنه‌دار هه‌یه، ئه‌مه‌ش رێژه‌یه‌كی باشه و ته‌نیا خۆم ئه‌مساڵ دوو تۆن سماقم به‌رهه‌م هێناوه.
زیاتر گوتی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه سماق ناچێته سووریا و عێراق، به‌تایبه‌تی بۆ شاره‌كانی حه‌له‌ب و مووسڵ كه پێشتر به به‌رده‌وامی ده‌ڕۆیشتن، نرخی سماق داكشاوه، له پێنج هه‌زار دینار بۆ دوو هه‌زار و 500 دینار، واته نیوه‌ی جاران دابه‌زیوه و له‌لایه‌كی تره‌وه خواستی كڕینی سماق له ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانیش به‌هۆی ته‌نگژه‌ی دارایییه‌وه دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه دیوه كه ئه‌مه‌ش زیانێكی زۆری به ئێمه گه‌یاندووه، ئه‌مه وێڕای ئه‌وه كه له هه‌رێمی كوردستان هیچ كارگه‌یه‌كی تایبه‌ت به وه‌به‌رهێنان و هێڕانی سماقه‌وه نییه.
سه‌میع سدیق ره‌زوانێكی تری سماقه و ئه‌و ده‌ڵێ، به‌شی هه‌ره زۆری سماقی دوڵی نه‌هله له ناوچه چیایییه‌كاندا چێنراون، چونكه سماقی ناوچه چیایییه‌كان باشتره له سماقی شوێنه نزمه‌كان، به تایبه‌تی بۆ چاندنی سماقی جۆری سپی و سوور.
ئه‌حمه‌د جه‌میل ئه‌بوزێد به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی ئاكرێ رای ده‌گه‌یه‌نێ، ئه‌مساڵ به‌شێك له سماقی دوڵی نه‌هله و سنووری شارۆكه‌ی ئاكرێ به‌هۆی په‌كه‌كه‌وه جینۆساید بووه و به "وشه"ی گوت، 50%ی سماقی شارۆكه‌ی ئاكرێ به تایبه‌تی سماقی دوڵی نه‌هله كه به رێژه‌ی 90% سماقی ئاكرێ به‌خۆیه‌وه ده‌گرێ، كه‌وتووه‌ته به‌ر لێشاوی بۆردمانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه بنكه و باره‌گاكانی چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان له‌و شوێنانه بوونی هه‌یه، مه‌ترسییه‌كه‌ش دوولایه‌نییه، له‌لایه‌ك خه‌ڵك ناتوانن بچنه ئه‌وێ سماق بچنن و له وه‌رزه جیاوازه‌كاندا سه‌خبێری سماق بكه‌ن و بچێنن و به‌رده‌وام مه‌ترسی بۆردمان هه‌یه، له‌لایه‌كی تریشه‌وه به‌شێكی زوری ره‌زی سماق به‌هۆی بۆردمانه‌كانه‌وه سووتێنراون.
له دوو هه‌زار و 300 جۆری سماق، ته‌نیا سێ جۆری له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه كه ئه‌وانیش جۆری سماقی سپی و سوور و باریكییه، ته‌نیا له دۆڵی نه‌هله نه‌بێ كه زۆرترین جۆری سماقی لێیه و تێیدا سماقی سپی و باریكی و سوور و زه‌ره‌مۆك و مۆر و ڕه‌ش هه‌یه. ئه‌و به‌رپرسه وای گۆت.
رای گه‌یاند كه ئه‌مساڵ له سنووری شارۆكه‌ی ئاكرێ 850 دۆنم زه‌وی رووبه‌ری سماق هه‌یه، پێشبینی ده‌كرێت ئه‌مساڵ سه‌رووی دوو هه‌زار و 500 تۆن سماق به‌رهه‌م بهێنرێت و گوتی، ئه‌گه‌ر هه‌موو سماقی سنووری شارۆكه‌ی ئاكرێ بچێنرێت و لێ بكرێته‌وه، ئه‌وا خۆی له هه‌شت هه‌زار تۆن ده‌دات كه ئه‌مه‌ش به‌راورد له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانی تری كوردستان زۆره. سماقی ئاكرێ له رووی چه‌ندایه‌تی و چۆنایه‌تییه‌وه ریكۆردی شكاندووه و ته‌نیا سماقی دۆڵی نه‌هله، به‌شی هه‌موو كوردستان ده‌كات و باشترین سماقی كوردستان له شارۆكه‌ی ئاكرێ له گوندی دوسته‌ك به‌رهه‌م هێنراوه، به شێوه‌یه‌ك پێشتر له كۆڵانه‌كانی به‌غدا به ده‌نگی به‌رزه‌وه بانگ ده‌كرا سماقی دوسته‌ك، چونكه هه‌ندێ له گوڵه‌كانی ئه‌و سماقه ده‌گه‌یشته نزیكه‌ی 800 گرام.
جه‌بار ئه‌حمه‌د كڕیارێكی سماقه له ده‌ڤه‌ری زێبار "دۆڵی نه‌هله" و بازرگانی پێوه ده‌كات، رای ده‌گه‌یه‌نێ كه ساڵانه رێژه‌یه‌كی زۆری سماق ده‌كرێت و پێشتر به‌شی هه‌ره زۆری سماقه‌كه‌یان ڕِه‌وانه ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرد، به‌ڵام ئێسته ته‌نیا له ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان ده‌یانفرۆشێ و به‌شێكی كه‌میش ده‌چێته هه‌ندێ شاری عێراقه‌وه.
هه‌روه‌ها به "وشه"ی گوت، ئه‌مساڵ ئێمه كیلۆی سماقی سوور به دوو هه‌زار دیناره، سماقی سپی به سێ هه‌زار و 500 دینار ده‌كڕێن و سماقی باریكی به دوو هه‌زار 250 دینار تا سێ هه‌زار دیناره، به‌راورد له‌گه‌ڵ پێشتردا زیاتر له نیوه‌ی نرخه‌كه‌ی له ده‌ست داوه، چونكه پێشتر بۆ سووریا و عێراق ده‌چوو.
به‌ڕێوه‌به‌ڕی كشتوكاڵی ئاكرێ ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر كارگه‌یه‌كی وه‌به‌رهێنانی سماق له كوردستان به تایبه‌تی له سنووری شارۆكه‌ی ئاكرێ دابنرێت، ئه‌وا وه‌به‌رهێنانی سماق له ناوچه‌كه دوو ئه‌وه‌نده زیاد ده‌بێت.
له سنووری دۆڵی نه‌هله و شوێنه‌كانی تری ئاكرێ، زیاتر له 250 گوند سماق به‌رهه‌م ده‌هێنن و هه‌ر گوندێك به تێكڕای 100 ره‌زی سماقیان هه‌یه، به‌م شێوه‌یه نزیكه‌ی 25 هه‌زار ره‌زی سماق له سنووری شارۆكه‌ی ئاكرێ هه‌ن، ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت پشتیوانی دارایی بكات و كارگه‌یه‌كی سماق له ناوچه‌كه دروست بكات، ئه‌وا وه‌به‌رهێنانی سماق دوو ئه‌وه‌نده زیاد ده‌كات.
ئاكرێ/ نه‌وزاد هلۆری