كۆمپانیای شێل لە كێڵگەیەكی نەوتی عێراق كشایەوە

:: PM:01:54:13/09/2017 ‌

وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشكرای كرد، كۆمپانیای شێلی هۆڵەندی پشكی خۆی لە كێڵگەی نەوتی "مەجنوون"ی باشووری عێراق فرۆشتووە و لەو كێڵگە نەوتییە دەكشێتەوە.

وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژەی داوە، ئێمە ڕێز لە بڕیاری كۆمپانیاكەتان دەگرین، لە كشانەوە لە كێڵگەی نەوتی مەجنوون.

بەرپرسانی كەرتی نەوتی عێراق و ئەندازیارانی نەوت كە لەو كێڵگەیە لەگەڵ كۆمپانیای شێل كاریان كردووە بۆ "ڕۆیتەرز" دووپاتیان لە كشانەوەی كۆمپانیاكە لە كاركردن لەو كێڵگە نەوتییە كردەوە.

بەرپرسێكی وەزارەتی نەوتی عێراق بە "ڕۆیتەرز"ی ڕاگەیاندووە، ئێمە شكستمان خوارد لە ڕێككەوتنمان لە كێڵگەی نەوتی باكور لەگەڵ كۆمپانیاكە، تەواوی پلانەكەیشمان لە بەرهەمهێنانی نەوت و وەبەرهێنان شكستی هێناوە.

جێی باسە كۆمپانیای شێڵ خاوەندارێتی 45%ی پشكەكانی كێڵگەی مەجنوون دەكرد، لەكاتێكدا پێترۆناس خاوەندارێتی 30%ی پشكەكان و رێژەی 25%ی پشكەكانیش بۆ كۆمپانیای نەوتی میسان دەگەڕایەوە. ئەو كێڵگەیە لە گەڕی دووەمی مۆڵەتەكاندا، لە ساڵی 2010 بۆ ماوەی 20 ساڵ گرێبەستی لەسەر كرا. بەپێی وەزارەتی نەوتی عێراق ئامانجەكە ئەوە بووە بەرهەمی رۆژانەی كێڵگەكە بۆ یەك ملیۆن و 800 هەزار بەرمیل نەوت بەرز بكرێتەوە.

سەرچاوە/ڕۆیتەرز.



وشە - باز ئه‌حمه‌د