له كاتێكدا چاوه‌ڕوان ده‌كرا له دانیشتنى ئه‌مڕۆ شه‌موو 23ى ئه‌یلوول، په‌رله‌مانى كوردستان بانگهێشتى سه‌رۆكایه‌تیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و لایه‌نه پێوه‌نداره‌كانى به پرسی مووچه بكردایه، به‌ڵام كارنامه‌ى دانیشتنه‌كه له‌سه‌ر ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى دوو په‌رله‌مانتار و به‌كرێدانى خانووبه‌ره‌یه. په‌رله‌مانتارانیش هۆكاره‌كه‌ى بۆ ئاماده نه‌بوونى حكوومه‌ت ده‌گێڕنه‌وه.
ئه‌گه‌رچى جۆرێك له رێككه‌وتن له‌نێوان فراكسیۆنه‌كان هه‌بوو كه دواى كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان پرسی مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ئه‌وله‌ویه‌تى كاره‌كانیان بێ و پێش ئه‌نجامدانى ریفراندۆم له په‌رله‌مان یه‌كلا بكرێته‌وه. به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هیچ سیسته‌مێكى تازه‌ى ئاماده نه‌كردووه و ناشتوانێت به‌و سیسته‌مى ئێسته مووچه بدات و پاشه‌كه‌وت هه‌ڵگرێت.
دلێر ماوه‌تى سه‌رۆكى فراكسیۆنى سه‌وز له په‌رله‌مانى كوردستان له لێدوانێكى تایبه‌ت به "وشه" رای گه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌ى رابردووى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان و فراكسیۆنه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت، ئه‌وان داوایان كرد كه پێویستیان به كات هه‌یه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى پرسیاری په‌رله‌مانتاران و فراكسیۆنه‌كان له‌باره‌ى پرسی مووچه.
دلێر گوتى"ئه‌مه‌ش وایكرد یارمه‌تییان بده‌ین، چونكه سیسته‌می نوێی مووچه‌یان ئاماده نه‌كردووه و ناشتوانن پاشكه‌وت له‌سه‌ر مووچه هه‌ڵگرین".
كارنامه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ شه‌موو 23ى ئه‌یلوولی په‌رله‌مانى كوردستان له‌سه‌ر دوو خاڵه، خاڵى یه‌كه‌م پرسی یاسایی به‌كرێدانى خانووبه‌ره، خاڵى دووه‌م ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى دوو په‌رله‌مانتار.
كۆبوونه‌وه‌ى داهاتووى په‌رله‌مان كه بڕیاره سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران به پڕۆژه‌یه‌كى ئاماده‌كراو بۆ ده‌ستكاریكردنى سیسته‌مى مووچه و لابردنى پاشه‌كه‌وت و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌و سیسته‌مه‌ى ئێسته كاری پێده‌كرێت، له‌م هه‌فته‌یه ئه‌نجام نادرێت و كاته‌كه‌شی ده‌ستنیشان نه‌كراوه.
ئامینه زكری جێگری سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى له لێدوانێكى تایبه‌ت به "وشه" ده‌ڵێ، پارتى و یه‌كێتى رێككه‌وتنیان هه‌یه و یه‌كێك له خاڵه‌كانى رێككه‌وتنه‌كه‌ش پرسی مووچه‌یه، به‌ڵام به‌ڵێن نه‌دراوه پێش ریفراندۆم ئه‌و پرسه یه‌كلا بكرێته‌وه و پاشه‌كه‌وت له‌سه‌ر مووچه هه‌ڵگیرێت.
گوتى "ئه‌گه‌ر ئێمه وه‌ك فراكسیۆنه‌كان بڕیاریش له په‌رله‌مان ده‌ربكه‌ین و پاشه‌كه‌وتى مووچه لابده‌ین، ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت نه‌توانێت جێبه‌جێی بكات چ سوودێكى هه‌یه، بۆیه له كۆبوونه‌وه‌ى رابردوو له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت، تیمی حكوومه‌ت داوای كاتیان كردووه، به دڵنیایییه‌وه ئه‌و پرسه له به‌رنامه‌دا هه‌یه و ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێت".
زیاتر گوتى "گه‌شبینین و دواى ریفراندۆم كۆبوونه‌وه‌كانى تایبه‌ت به‌و مووچه به‌رده‌وامى ده‌بێت و له‌سه‌ر به‌ڵێنى خۆمان ده‌بین كه به خه‌ڵكمان داوه".
ئه‌بو كاروان سه‌رۆكى فراكسیۆنى شیوعی له لێدوانێكى تایبه‌ت به "وشه" ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌كرد، له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ ره‌خنه له ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان ده‌گرین كه له به‌رنامه‌كه‌یدا پرسی مووچه‌ى باس نه‌كردووه كه چاوه‌ڕوان ده‌كرا دانیشتنه‌كه له‌سه‌ر ئه‌وه بێت.
سه‌رۆكى فراكسیۆنى شیوعی ده‌ڵێ، ده‌مێكه حكوومه‌ت قسه‌ى له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه كه ناتوانێت به‌و سیسته‌مه‌ى ئێسته مووچه بدات به فه‌رمانبه‌ران، كاریشی كردووه له‌سه‌ر سیسته‌مێكى نوێ. گوتى "هه‌ر سیسته‌مێك له به‌رژه‌وه‌ندی فه‌رمانبه‌ران نه‌بێت پێى رازى نابین".