وڵاتانى ئه‌ندامی ئۆپیك و به‌رهه‌مهێنه نه‌وتییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئۆپیك ئه‌گه‌ری درێژكردنه‌وه‌ى رێككه‌وتنى كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌م تا كۆتای 2018 به كراوه‌یی هێشته‌وه.
دوێنێ هه‌ینى 22ى ئه‌یلوول، كۆبوونه‌وه‌ى وڵاتانى به‌رهه‌مهێنى نه‌وتی ئه‌ندام له ئۆپیك و ئه‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ى ئۆپیك له ڤیه‌نناى پایته‌ختى نه‌مسا به‌ڕێوه چوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وڵاتانى به‌رهه‌مهێن تاوتوێی درێژكردنه‌وه‌ى رێككه‌وتنی كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت ده‌كه‌ن تا كۆتای ساڵى 2018 كه به‌پێى رێككه‌وتنه‌كه مانگی ئاداری 2018 كۆتای دێت.
وڵاتانى ئه‌ندام له ئۆپیك و رووسیا له كۆبوونه‌وه‌كه‌ى دوێنێ پێداگیر بوون له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنه‌كه كه خۆى له كه‌مكردنه‌وه‌ى ئاستى به‌رهه‌م به ملیۆنێك و 800 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه ده‌بینێته‌وه، كه له مانگی كانوونى دووه‌می ئه‌مساڵه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌ڵام چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك باسیان له‌وه كردووه ئه‌سته‌مه وڵاتانى ئۆپیك و رووسیا له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ڤیه‌ننا پێشنیازی نوێ بخه‌نه ڕوو بۆ درێژكردنه‌وه‌ى.
كۆبوونه‌وه‌كه له كاتێكدایه كه نرخی نه‌وت له ماوه‌ى سێ مانگی رابردوودا 15% به‌رز بووه‌ته‌وه و 56 دۆلاری تێپه‌ڕاندووه.
عیسام ئه‌لمه‌رزووق وه‌زیرى نه‌وتى كوێت ده‌ڵێ، بازاڕی نه‌وت به شێوه‌یه‌كى به‌رچاو باشتر بووه و به‌و ئاراسته‌یه‌ش ده‌ڕوات له داهاتوودا باشتر ببێت و هاوسه‌نگ بێته‌وه.
هاوكات وه‌زیرى وزه‌ى رووسیا ده‌ڵێ ئۆپیك و وڵاتانى به‌رهه‌مهێنى ده‌ره‌وه‌ى ئۆپیك، ده‌بێت كار له‌سه‌ر ستراتیجیى دواى مانگی ئاداری داهاتوو بكه‌ن كه كۆتا به رێككه‌وتنه‌كه دێت.
ئه‌لیكه‌سه‌نده‌ر نوڤاك وه‌زیرى وزه‌ى رووسیا ئه‌وه‌ش ده‌خاته ڕوو كه ته‌نیا پێویست به مانه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و رێككه‌وتنه ناكات، به‌ڵكو ئۆپیك و وڵاتانى به‌رهه‌مهێنى ده‌ره‌ره‌وه‌ى ئۆپیك پێویستیان به به‌رده‌وامى ئه‌و جووڵه هاوبه‌شه هه‌یه و ده‌بێت ستراتیجیى روون بۆ داهاتوو دابڕێژرێت، ئه‌مه له كاتێكدایه له بازاڕ خواست له‌سه‌ر نه‌وت به‌رز بووه‌ته‌وه.
گوتى "ئۆپیك و وڵاتانى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و رێكخراوه هێشتا هیچ بڕیارێكیان له‌سه‌ر دواى مانگی ئادار نه‌داوه كه ئایا رێككه‌وتنه‌كه درێژ ده‌كرێته‌وه یان نا".
زیاتر گوتى "پێم وایه مانگی شوباتى داهاتوو نزیكترین كات ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى ئۆپیك و وڵاتانى ده‌ره‌وه‌ى ئۆپیك كۆ ببنه‌وه له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ى رێككه‌وتنه‌كه یان نا".
هه‌ندێك له به‌رپرسان پێش ده‌ستپێكردنى كۆبوونه‌وه‌كه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه لیژنه‌ى وزاری هاوبه‌ش تاوتوێی درێژكردنه‌وه‌ى رێككه‌وتنه‌كه ده‌كه‌ن، به‌ڵام به دووریان زانی له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا هیچ پێشنیارێك بخرێته ڕوو بۆ درێژكردنه‌وه‌ى رێككه‌وتنه‌كه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كۆبوونه‌وه‌كه پێشنیازێك له‌باره‌ى سیاسه‌تى به‌رهه‌مهێنان بخاته به‌رده‌م وڵاتانى ئه‌ندام له ئۆپیك و وڵاتانى ده‌ره‌وه‌ى ئۆپیك كه بڕیاره مانگی تشرینى داهاتوو كۆ ببنه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كانى ئۆپیك و وڵاتانى ده‌ره‌وه، له كاتێكدایه ئاماژه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن كه یه‌ده‌گی نه‌وتى جیهانى كه‌می كردووه، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانى ئۆپیك بۆ ئه‌وه‌یه كه یه‌ده‌گی نه‌وتى جیهانى بۆ كه‌متر له پێنج ساڵ دابه‌زێنێت و نرخیش بۆ نیوه‌ى نرخی ساڵى 2014 به‌رز بكاته‌وه، ئه‌مه‌ش پێویستى به كاتى زیاتر هه‌یه.
وه‌زیرى نه‌وتی كوێتى له گوتاری كرانه‌وه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه ئاشكرای كرد كه بازاڕی نه‌وت باشتر بووه و یه‌ده‌گی نه‌وتى دنیایش بۆ نیوه دابه‌زیوه و ئێسته 170 ملیۆن به‌رمیل نه‌وته كه پێشتر 340 ملیۆن بوو.
ئیولوخیو دیل بین‌و وه‌زیرى نه‌وتى ڤه‌نزوێلا ده‌ڵێ، ئۆپیك و به‌رهه‌مهێنه‌كانى تری نه‌وت هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ئاستى هه‌نارده‌ى نه‌وته نه‌ك ته‌نیا به‌رهه‌مهێنانى، بۆ ئه‌مه‌ش هه‌موو بژارده‌كان تاوتوێ ده‌كرێت تا ئاستى رێككه‌وتن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وت. گوتى "بازاڕى نه‌وت به شێوه‌یه‌كى به‌رچاو له گه‌شانه‌وه‌دایه".
محه‌مه‌د باركیندو ئه‌مینداری گشتى ئۆپیك له كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئۆپیك و وڵاتانى به‌رهه‌مهێن گوتى، "هه‌موو ئاماژه‌كان له بازاڕی جیهانى نه‌وت به ئاراسته‌ی پێچه‌وانه‌ن، به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانى نه‌وتى به‌ردینن كه هه‌ندێك له وڵاتان به تایبه‌ت ئه‌مه‌ریكا و كه‌ندا هه‌وڵی به‌رهه‌مهێنانى ده‌ده‌ن".
ئه‌مڕۆ شه‌موو 23ى ئه‌یلوول، رۆژێك دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئۆپیك و وڵاتانى ده‌ره‌وه‌ی ئۆپیك، نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كان جیهانى 1% به‌رز بووه‌ته‌وه كه ده‌كاته 43 سه‌نت و بوو به 56 دۆلار و 86 سه‌نت.
به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهانى، دواى ئه‌وه دێت كۆبوونه‌وه‌كه‌ى دوێنێ هیچ بڕیارێكی له‌باره‌ى ئه‌گه‌ری درێژكردنه‌وه‌ى رێككه‌وتنه‌كه نه‌دا كه مانگی ئاداری ساڵى داهاتوو كۆتای دێت.
كۆبوونه‌وه‌كه بڕیاری ئه‌گه‌ری درێژكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌ى جێ هێشتووه بۆ كۆبوونه‌وه‌ى فراوانى ئۆپیك و وڵاتانى ده‌ره‌وه كه بڕیاره مانگی تشرینى دووه‌می داهاتوو ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌چن ئۆپیك و وڵاتانى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و رێكخراوه نه‌توانن هیچ بڕیارێك بده‌ن تا سه‌ره‌تاى ساڵى داهاتوو.